زیندانیی سیاسیی كورد سمكۆ خیلقه‌تی له به‌ندیخانه‌ی تارانڕا بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌راك گوازرایه‌وه.
سمكۆ خیلقه‌تی زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه له به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین‌دا به‌ند کرابوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ ڕاپێچی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌راك كرا.
ئه‌م زیندانییه سیاسییه كه له ساڵی ١٣٨٨ له شاری ئه‌راك ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش ماوه‌یه‌ك بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه‌و له‌وێش كه‌وته ژێر فشار تا مێملی داننانی زۆره‌ملێی بکه‌ن.
سمكۆ خیلقهتیی بۆ ماوه‌یه‌كیش له زیندانی ڕه‌جایی شاردا ڕاگیراو پاشان ڕاپێچی به‌ندی ٣٥٠ی ئێڤینیان كردبوو.
شایانی باسه ئه‌م زیندانییه سیاسییه كورده به تۆمه‌تی ئهندامهتیو هاوكاریکردنی له‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆكراتی كوردستان‌و شوێندانه‌ر بوون له به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م حیزبه، حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.