له پارێزگای سنه، به‌شی كوردی له كتێبی ئه‌ده‌بیاتی قۆناغی دواناوه‌ندیدا زیاد ده‌كرێ.
ڕه‌شید قوربانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌و بارهێنانی پارێزگای سنه وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی: به‌هۆی ئه‌م ئیزنه‌ی كه له وه‌زاره‌تخانه‌ی په‌روه‌رده‌و بارهێنانه‌وه وه‌ریان گرتووه، نزیكه‌ی ١ له ٣ی كتێبی ئه‌ده‌بیاتی فارسیی پایه‌ی ١ تا ٣ی قۆناغی دواناوه‌ندیی دووهه‌م، بۆ بابه‌ته كوردییه‌كان ته‌رخان ده‌كرێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی له ئێستادا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ن كه به زمانی كوردی ئاماده كراون‌و پێشبینی كردووه كه بۆ ساڵی خوێندنی ٩٥-٩٦ له كتێبی ئه‌ده‌بیاتی فارسیی قوتابییانی ئه‌م پارێزگایه‌دا ئه‌م به‌شه‌ش بگونجێنن.
ڕاگه‌یه‌ندرانی ئه‌م مه‌سه‌له له حاڵێك دایه كه زانكۆی كوردستان له سنه‌ش ڕایگه‌یاندووه كه بۆ ساڵی خوێندی ئه‌مساڵدا، ئه‌م زانكۆیه توانا‌و ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنی ٤٠ خوێندكاری زمان‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردیی ده‌بێ.
حه‌سه‌ن ڕووحانی له چالاكییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆی له به‌یاننامه‌یه‌كی ١٠ ماده‌ییدا به‌ڵینی ئه‌وه‌ی دابوو كه بێتوو وه‌ك سهركۆمار هه‌ڵبژێردرێ، ڕێگه‌ی خوێندن به زمانی زگماك به كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌دا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بۆ نه‌چۆته سه‌ر.
به‌پێی ئه‌سڵی ١٥ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی زمان‌و خه‌تی ڕه‌سمیی ئێران فارسییه، به‌ڵام كه‌لك وه‌رگرتن له زمانه جۆربه‌جۆره ناوچهییو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ڕاگهیهنهكاندا و وانه وتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م زمانانه له قوتابخانه‌كان له په‌نا زمانی فارسی ئازاده، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ٣٧ ساڵ، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌م ئه‌سڵه‌ی قانوونی بنه‌ڕه‌تی له ئێران جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش له حاڵیک دایه که خوێندن به زمانی دایکی داوای سه‌ره‌کیی هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه نافارسه‌کان، به تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بووه.