سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی بێ وچانی ده‌وڵه‌تی باراك ئۆباما بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی كۆمه‌ڵێكی زۆرتر له ئه‌ندامانی كۆنگره له بابه‌ت ڕێككه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام دووهه‌مین سێناتۆری ناسراو و ده‌ستڕۆیشووی دێمۆكرات دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێككه‌وتنه ڕاگه‌یاند.
سێناتۆر باب مهنێندێز ڕاشكاوانه ڕایگه‌یاند كه ده‌نگی “نا” به ڕێككه‌وتنامه‌ی ڤیه‌ن ده‌دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، سێناتۆر مهنێندێز كه له ئه‌ندامانی پله‌به‌رزی كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نای ئامریكایهو پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌م كۆمیته‌یه بووه، له قسه‌کانیدا له ویلایه‌تی نیووجێرسی گوتی: من به‌دژی ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه دهوهستمو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بێ ده‌نگی ناڕازیهتیی خۆم دووباره ده‌كه‌مه‌وه تا ڕێگری له ڤێتۆكرانی له لایه‌ن سه‌ركۆماره‌وه بكه‌م.
باب مهنێندێز، دووهه‌مین سێناتۆری پله‌به‌رزی حیزبی دێمۆكراته كه زۆر به ڕاشكاوی ناڕازی بوونی خۆی له بابه‌ت ڕێكه‌وتنامه‌ی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگه‌یاندووه. پێشتریش چاك شومێر، سێناتۆری پله‌به‌رزی نیۆیۆرك‌و سێهه‌مین سێناتۆری پله‌به‌رزی دیمۆكراته‌كان له سه‌نا ڕایگه‌یاندبوو كه ده‌نگی نا به‌م ڕێككه‌وتنه ده‌داو ته‌واوی هه‌وڵی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ تا نوێنه‌ره‌كانی دیكه‌ش به دژایه‌تی كردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه قایل بكا.
بڕیاره كۆنگره‌ی ئا‌مریكا پاش كۆتایی ٥ حه‌وتوو پشووی هاوینی، له حه‌وتووی دووهه‌می خه‌رمانان ڕێككه‌وتنامه‌ی ناوكیی له‌گه‌ڵ ئێران بخاته پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه. ئۆباما بۆ تێپه‌ڕ كردنی له‌مپه‌ری كۆنگره پێویستی به‌وه هه‌یه كه هه‌رنه‌بێ ده‌نگی ١٤٤ كورسیی مه‌جلیس نوێنهرانو ٣٤ سێناتۆری مه‌جلیسی سه‌نا وه‌ربگرێ. به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا ٢١ سێناتۆری دێمۆكرات‌و ٤٦ نوێنه‌ری دێمۆكرات له مه‌جلیسی نوێنه‌ران، پشتیوانیی خۆیان له ڕێككه‌وتنامه‌ی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕیوه.