ڕێكخراوه ئهمنیهتیو هه‌واڵگرییه‌كانی ئوسترالیا ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، زیاتر له ٧ هه‌زار كه‌س له هێزه چه‌کدارو فه‌رمانده‌كانی خۆی له ده‌ست داوه.
یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌رته‌شی ئوسترالیا ده‌ڵێ توانای گرووپی داعش له به‌ڕێوه‌بردنی عه‌مه‌لیاتی هێرشبه‌ری به ته‌واوی له که‌می داوه‌و و ئه‌م گرووپه له ئێستادا زیاتر له هه‌وڵی پاراستنی ئه‌م شوێنانه دایه كه داگیری كردوون.
ده‌ریاسالار جانستۆن هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئێمه ده‌بینین هێزه‌كانی داعش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له هه‌وڵی په‌لامارو پێشڕه‌وی‌و په‌ره‌دان به ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بن، ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر ناچارن جموجۆڵه‌كانیان خاوتر بكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵوێستی به‌رگریكارانه بگرنه‌به‌ر.
ناوبراو هه‌روه‌ها پشتڕاستی كرده‌وه كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئوسترالیا توانیویانه یه‌کێک له مۆره سه‌ره‌كییه‌كانی داعش له پارێزگای ئه‌نبار له عێراق له نێو بهرنو ئه‌م مه‌سه‌له‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌لێن بكه‌وێته نێوان عه‌مه‌لیاته هێرشبه‌ره‌کانی ئه‌م گرووپه تێرۆریستییه.
خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه له سوننی مه‌زهه‌به‌كان پێكهاتووه و دژایه‌تی كرانی ئه‌م خه‌ڵكه له‌گه‌ڵ شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه داعش هیچ گرفتێكی له بابه‌ت گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م پارێزگایه نه‌بێ.