ڕێكخراوی پزیشكیی قانوونیی ئێران ده‌ڵێ له ماوه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٩٧ هه‌زار كه‌س له جاده‌كانی ئه‌م وڵاته به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتۆچۆ گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێكخراوی پزیشكی قانوونیی ئێران له ماوه‌ی ساڵانی ١٣٨٩ تا ١٣٩٣دا، به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌م وڵاته ٩٧ هه‌زار و ٢٧٢ كه‌س تێداچوون.
هه‌واڵده‌ریی مێهر له ڕاپۆرتێكدا كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له بابه‌ت ڕووداوه‌کانی هاتۆچۆ بڵاوی كردبۆوه، نووسیبووی: بارودۆخی ناله‌باری ڕووداوه‌كانی سه‌ر جاده له ئێران بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه بانكی جیهانی له لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ كردنه‌كانی خۆیدا بڵێ بارودۆخی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ئێراله سنووری قه‌یران تێپه‌ڕیوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌گه‌ر نێونجیی ئه‌وانه‌ی له ساڵدا له ئێران به‌هۆی هاتوچۆ گیانیانله ده‌ست ده‌ده‌ن ٢٠ هه‌زار كهسو ژماره‌ی بریندارهکان٢٥٠ هه‌زار بێ، وه‌ك ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر ساڵدا له ئێران بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره ڕووی دابێ كه ئه‌و هه‌موو كوژراو‌و برینداره‌ی لێ كه‌وتبێته‌وه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی قوربانیانی سه‌ر جاده له‌و وڵاته له هه‌ر ساڵێکدا بارته‌قای قوربانیانی شه‌ڕێكی ته‌واو مانا‌و خوێناوییه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی بیمه‌ی ناوه‌ندیی ئێران، ئه‌م وڵاته له ڕووی ڕووداوه‌كانی شۆفیری له نێو ١٩٠ وڵاتی جیهاندا له پله‌ی ١٨٩ دا وه‌ستاوه‌و ته‌نیا وڵاتێك له دنیا كه له‌م بواره‌وه بارودۆخی له ئێران خراپتره، وڵاتی “سیارێلئون” له ڕۆژهه‌ڵاتی قاڕه‌ی ئافریقایه.
رێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێ ڕووداوه‌کانی هاتوچۆ جگه له زیانی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی، خه‌سارێكی زۆری ئابووریشیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كان زیانی ئابووری به هۆی پێكدادانه‌كانی ماشێن هه‌موو ڕۆژێ پتر له 32 میلیارد تمه‌ن مه‌زنده كراوه. به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی كارناسانی ترافیك چوار هۆكاری “مرۆیی، ڕێگاوبان، ماشێن یان كهرستهکانی دیكه‌ی هاتوچۆ و شوێن” سه‌رچاوه‌ی ڕووداوه‌كانی شۆفیری له ئێرانن.
كارناسان پێیان وایه ڕێگه‌و بان و جاده‌كانی ئێران له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م وڵاته به تایبه‌ت له ناوچه كه‌ویری، كوێستان‌و لێڕه‌واره‌كان، له‌گه‌ڵ گیر گرفتی زۆر جیددی به‌ره‌وڕوون كه هێندێك له‌م گرفتانه به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێن‌و پێویستییان به ئاڵوگۆڕی بنهڕهتیو ئاوڕدانه‌وه‌ی جیددی هه‌یه.