دڵسۆزێکی حیزبی دێموکڕات‌و بنه‌ماڵه شه‌هیدی حیزبی دێموکڕات له شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٨ ی گه‌لاوێژ کاک میکائیل دامه‌نگیر، دانیشتووی بۆکانو قه‌دیم خه‌ڵکی ساروقامیش به‌هۆی سه‌کته‌ی مێشک له نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
ئه‌و مرۆڤێکی نیشتمانپهروهرو حیزب خۆشه‌ویست بوو. خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌سه‌ر حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و له پێناو بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی زۆریان چاشت.
میکائیل دامه‌نگیر برای شه‌هید سمایل دامه‌نگیر بوو که ساڵی ٦١ له گرتنی پایه‌گای خهتاییدا شه‌هید بوو. هه‌روه‌ها برایه‌کی دیکه‌شی به ناوی ناسر دامنگیر پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕات که ئێستا له وڵاتی ڤینلاند ده‌ژی، له‌و شه‌ڕه‌دا که شه‌هید بوونی وه‌ستا ئه‌حمه‌د، فه‌رمانده‌ی هێزی به‌یانی لێکه‌وته‌وه به‌توندی بریندار بوو.
خوالێخۆشبوو کاک میکائیل ئامۆزایه‌کیشی به‌ناوی مسته‌فا دامه‌نگیر که کادری به‌وه‌جی حیزبی دێموکڕات بوو، ساڵی ٧٠ له دۆڵی هه‌رزنێ له جاده‌ی سه‌ره‌شت_ بانه له شه‌ڕو پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌ری کاک میکائیل دامه‌نگیر ده‌کاو خۆمان به شه‌ریکه خهمو ماته‌می ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه ده‌زانین.