باب كۆركێر سه‌رۆكی كومیته‌ی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نا له ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست‌دا نوسیویەتی کە كۆنگره‌ی ئا‌مریكا ده‌بێ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران ڕه‌د بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕێككه‌وتنه ناتوانێ پێش به توانای ئێران بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی بگرێ.
ناوبراو ده‌ڵێ ئه‌وە به‌رپرسیارەتیی كۆنگره‌یه كه ده‌بێ ڕوونی بكاته‌وه ئایا ئه‌م ڕێككه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندیی میللیی ئا‌مریكا دایه‌و پێش به به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆیی تاران ده‌گرێ یان نا. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ به بڕوای من به‌م شێوه‌یه نییەو ئەو رێککەوتنە به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران وەک گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریزمی جیهان سه‌نعه‌تی ده‌كا.
دژایه‌تیی سێناتۆر كۆركێر به‌دوای دژایه‌تیی سیناتۆری كۆماریخواز جێف فلیكدا بوو كه تا حه‌وتووی ڕابردوو هیچ بڕیارێكیان نه‌دابوو. ئه‌م دوو سێناتۆره له‌وه نیگه‌رانن كه له داهاتوودا ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌ستی كۆنگره‌و سه‌رۆك کۆماری داهاتووی ئا‌مریكا به هۆی فشاره‌كانی بۆسه‌ر تاران به هۆی چالاكیی ئه‌تۆمی و پشتیوانی كردن له تیرۆریزم ببه‌ستێ.
كۆنگره‌ی ئا‌مریكا تا ڕۆژی ٢٦ی خه‌رمانان مۆڵه‌تی به ده‌سته‌وه كه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و 6 زلهێزه‌كه‌ی جیهان تاوتوێ بكا و ده‌نگی بداتێ.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا كۆماریخوازه‌كان له مه‌جلیسی نوێنه‌ران و سه‌نا به توندی ڕه‌خنه‌یان له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران گرت‌و داوایان كرد كه ڕه‌تی بكه‌نه‌وه