پاش ڕاگه‌یاندنی شكستی وتووێژه‌كان ئەمجارەیان لە نێوان حیزبی ئیسلامگه‌رای “داد و گه‌شه” و حیزبی میللی‌گه‌رای تورکیە بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی ئیتئتلافی له توركیه، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو، سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته وازی له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیتلافی هێنا.
شه‌وی ڕابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه پاش دیدار‌و وتووێژ لەگەڵ باخچه‌لی، ڕێبه‌ری حیزبی میللی‌گه‌رای تورکیە گوتی ده‌وڵه‌تی ئیئتلافی له وڵاتی توركیه پێك نایه.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له ئانكارا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی خه‌رمانان ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو پێك نه‌یه، قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م وڵاته ئیزن ده‌دا كه سه‌ركۆمار ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و تا كاتی هه‌ڵبژاردن كاروباری ئه‌م وڵاته وه‌ئه‌ستۆی خۆی بگرێ.
هه‌روه‌ها به سه‌رنجدان به پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كاتی تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن كه به پێی عاده‌ت ده‌بێ وه‌زاره‌تخانه‌كان له نێوان ٤ حیزبی توركیه كه له بواری سیاسییه‌وه كێشەو ناکۆکی‌یان هه‌یه، پێشبینیی ئه‌مه ده‌كرێ كه قه‌یرانی سیاسی له‌م وڵاته پەرە بستێنێ.