ڕۆژێك پاش سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ موسكۆ و وتووێژ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیه له باره‌ی كڕینی چه‌كوچۆڵ له‌م وڵاته، حوسێن دێهقان، وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه حه‌وتووی داهاتوو گرووپێك له تارانه‌وه سه‌ردانی موسكۆ ده‌كه‌ن تا گرێبه‌ستی كڕینی قه‌ڵغانی ئێس – ٣٠٠ ئیمزا بکه‌ن.
دێهقان وێڕای ئاماژه به گۆڕین لە نێوەڕۆکی مامەڵەی قه‌ڵغانی ئێس – ٣٠٠ له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا، گوتی پێشتر ئێران داوای ٣ گوردان لە قه‌ڵغانی ئێس -٣٠٠ی كردبوو، به‌ڵام ئێستا داوای گوردانێکی دیکەشی كردووه‌و ڕووسیەش نرخی ئه‌م داوایەی زیاتر کردوە.
وه‌زیری به‌رگریی ئێران هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م وڵاته له بواری كڕینی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان داوا‌و نیازەکانی خۆی به ڕووسه‌كان ڕاگه‌یاندووه، بەڵام هیچ داوایه‌كی لەو چەشنەی لە فه‌رانسه نه‌كردووه. دێهقان پێی وایه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا هاوكاریی نیزامیی ئێران له‌گه‌ڵ فه‌رانسه شتێكی مه‌حاڵه.
جێ بیرهینانەوەیە کە له ڕه‌وتی سه‌فه‌ری جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ موسكۆ، سێرگێئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه‌ش گوتی هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆ ناوكییه‌كان، وڵاته‌كه‌ی چه‌كی زیاتر به ئێران ده‌فرۆشێ.