له حه‌وتووی ده‌وڵه‌تی ئه‌مساڵیشدا، پرۆژه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد دەسبەکار نابێ.
مۆحسێن مه‌جیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیركه‌تی پێترۆشیمیی مه‌هاباد هه‌واڵی وه‌به‌رهێنانی پێترۆشیمیی مه‌هاباد له ماوه‌ی حه‌وتووی ده‌وڵه‌تدا ڕه‌د ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ ئه‌م هه‌واڵه دوور له ڕاستییه.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند هه‌واڵێك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد له حه‌وتووی ده‌وڵه‌تدا له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له سایته ناوچه‌ییه‌كانه‌وه بڵاو كرابۆوه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ڕه‌سمی ده‌ڵێن ئه‌مساڵیش نابێ چاوه‌ڕوانی به ئه‌نجام گه‌یشتنی ئه‌م پرۆژه‌یه ئابوورییه بن.
هه‌واڵی دامه‌زرانی كارخانه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٨١ به ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م پرۆژه‌یه به هیچ كوێ نهگهیشتووەو دەسبەکاربوونەکەی ساڵ لە گەڵ ساڵ دوادەخرێ.
لەلایەکی دیکەشەوە ئه‌م ئامارانه‌ش كه له بابه‌ت دامه‌زراندن له‌م كارخانه‌یه ڕاگه‌یه‌ندراوه ده‌ریان خستووه كه پشكی ده‌رچووانی زانكۆكان‌و خوێندوارانی مه‌هاباد له نێو سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌رگیراون ته‌نیا سه‌دی ١٨ بووه و سه‌دی ٨٢ی دیكه ئەوانەی لەو کارخانەیە دامەزراون خه‌ڵكی خۆجێیی ئه‌م شاره نین‌و نزیكه‌ی ١ له ٤ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه دایانمه‌زراندوون، ئازەری‌و خه‌ڵكی پارێزگای ته‌ورێزن.
دامەزراندنی خەڵی ئازەری لە پارێزگات تەورێز لە تەنیا کارخانەی پێترۆشیمیی مەهاباد لە حاڵێک دایە کە به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندنی سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كان، نزیكه‌ی ٣٥٠٠ كه‌س له‌م كه‌سانه‌ی بێکارو داواکاری کارنو له ئیداره‌ی كاری شاری مه‌هاباد ناوه‌كانیان تۆمار كراوه؛ ١٠٠٠ كه‌سیان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی لیسانس و سه‌ره‌وه‌ترن.