هه‌وڵی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له سه‌رده‌شت بۆ پاڕازیت خستنه سه‌ر کاناڵه کوردییه ئاسمانییه‌کان به‌رده‌وامه.
به‌پێی هه‌واڵی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ماوه‌ی زیاتر له حه‌وتوویه‌که به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت کاناڵه کوردییه‌کان له هاتبێرد به‌تایبه‌ت کوردکاناڵ پاڕازیتیان ده‌خرێته سه‌رو له هیندێک له کاته‌کانی شه‌وو ڕۆژدا به ته‌واوی پێشی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و کاناڵانه ده‌گیرێ.
هه‌روه‌ها هێڵی ئێنتێرنێتیش له‌و ماوه‌یه‌دا به ته‌واوی خاو بووه‌و زۆر بە کەمی دەتوانرێ سایتەکانو ئیمێڵەکان کەڵکیان لێ وەربگیرێ، ئه‌وه جیا له‌وه‌ی زۆربەیان فیلتێر کراون یان کار ناکەن.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتیش ئه‌و هه‌وڵه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم بۆ پاڕازیت خستنه سه‌ر کوردکاناڵو خاوکردنه‌وه‌ی ئێنتێرنێت له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش بیندراوه‌و به‌شێکی زۆری ئه‌و هه‌وڵانه پێوه‌ندییان به 25 ی گه‌لاوێژ، ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاته‌وه بووه.