ئارام‌و فوئاد زه‌ندی، دوو چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه بۆ کێشانی حوکمه‌که‌یان ده‌سبه‌سه‌رو بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه گواسترانه‌وه.
ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه ڕۆژی ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ به دوای هێرشی هێزه‌کانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌سبه‌سه‌ر كران‌و پاش ٢ مانگ به‌ندکران له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی تا کاتی دادگایی کرانیان به شێوه‌ی کاتی ئازاد كران.
ئه‌و دوو چالاکه کورده پاشان له لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری سنه دادگایی کران‌و حوکمی ٤ مانگ زیندانی ته‌عزیرییان به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی چالاکی ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه به تاوانی چالاكیی كرێكاری، به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار‌و ڕۆژی جیهانیی ژنان‌و هه‌روه‌ها پێوه‌ندیگرتن به بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی حوكمی ٤ مانگ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.