بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بۆ ڕێزگرتن لەو ڕێبەرە ناودارە لە ناوچەی لەیلاخ بە شێوەی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغی کرا.
شەوی ٢٢ پووشپەری ٩٨ی هەتاوی لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و درێژەدەرانی ڕێبازی قاسملوو، لە ناوچەی لەیلاخ بە بڵاوکردنەوەی وێنەو تراکتی پێوەندیدار بە یادی ٢٢ی پووشپەڕ بۆ جارێکی دیکە وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدانی ڤییەن، تیرۆریزمی “کۆماری ئیسلامیی ئێران”یان مەحکوومکرد.
ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی قورچیا و لە ئاواییەکانی کایوەشە و میرەکی و تازەئاوای ناوچەی لەیلاخ بۆ ڕێزگرتن لە یادوناوی دوکتور قاسملوو بەشێوەی بەربڵاو چالاکییان کردوەو لە شوێنە بەرچاوەکان وێنەی دوکتور قاسملوویان هەڵواسیوە و دروشمی شۆڕشگێڕانەیان نووسیوە.
لەو چالاکییەدا دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێو کۆڵان و گەڕەکەکانی شارەدێی قورچیا، دروشم و نووسراوەی شۆڕشگێرانەیان نووسیوە و وێنە و تڕاکتی پێوەندیدرا بە یادی ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاوکردۆتەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە خەڵکی دێموکراتدۆستی کوردستان، بەتایبەتی لایەنگرانی چاونەترسی حیزب لە شاری لە ناوچەی لەیلاخ، هیوای سڵامەتی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.