به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بێهزیستیی پارێزگای تاران وێڕای ئاماژه به ئاماری ڕاكردنی كچان له ماڵێ گوتی، به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده‌یه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر په‌ره دهستێنێو ساڵانه سه‌دی ١٠ تا ١٥ی كچانی ته‌مه‌ن ١٤ بۆ ١٨ ساڵ له ماڵه‌وه ڕاده‌که‌ن.
ئه‌حمه‌د دلبه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بێهزیستیی پارێزگای تاران ده‌ڵێ ته‌ندروستیی کۆمه‌ڵگا له سێ ڕه‌هه‌ندی جه‌سته‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی پێناسه كراوه كه‌چی له ئێران كه‌متر ئاوڕ ڕه‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ده‌درێته‌وه.
دلبه‌ری وه‌بیری هێنایه‌وه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بێهزیستیی پارێزگای تاران به هاوكاریی شاره‌داری گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان له بواری ده‌روونناسییه‌وه جێبه‌جێ کرد‌و به‌م پێیه ده‌ركه‌وت كه زۆربه‌ی كه‌سانی سه‌روو ١٥ ساڵ له بواری ده‌روونییه‌وه له بارودۆخێكی ناله‌باردا بوون.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، به‌پێی ئه‌م ئاماره تێكچوونی ڕه‌وانی له نێو ژناندا سه‌دی ٣٨ و له نێو پیاواندا سه‌دی ٢٨ بووه.
ئه‌حمه‌د دلبه‌ری وێڕای ئاماژه به چه‌ندی‌و چۆنیی پێكهێنانی ژیانی هاوبهشو لێك جیابوونه‌وه له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا گوتی: به گشتی له ساڵی ١٣٩٣ دا سه‌دی ٦ له ئاماری پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش كه‌م بۆته‌وه‌و سه‌دی ٥ یش ئاستی ته‌ڵاق زیادی کردوه. به‌م پێیه له وڵاتی ئێران له هه‌ر یه‌ك كاتژمێردا ١٩ ژن‌و مێرد لێک جیا ده‌بنه‌وه.