لە شاری سنەی قارەمان بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆری شەهید قاسملوو و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغی کرا.
بە هیمەتی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە، بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی تیرۆری ڤییەن، به شێوه‌یکی به‌ربڵاو وێنه و تراکتی تایبه‌ت بەو یادە بڵاو کرایەوە.
لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢١ی پووشپه‌ڕی ئەمساڵ تێکۆشه‌رانی دێموکرات له شاری سنه بە مەبەستی مەحکوومکردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها پەیمان نوێکردنەوە لە گەڵ ڕێباز و ئامانجی شەهیدانی حیزب و گەل، چالاکیی تەبلیغیاتییان بەرێوەبرد.
لە یەکەم هەڵمەتی شۆڕشگێڕانە لە شاری سنە ئەو گه‌ڕه‌کانه که چالاکیی ته‌بلێغی تێیدا به‌ڕێوه چوو بریتین له :حاجی ئاوا،شاره‌کی په‌نجی ئازه‌ر،شاره‌کی وه‌حده‌ت،نه‌نه‌ڵه،کوێر ئاوا،شێخان،ده‌فته‌ر فه‌نی،که‌مه‌ربه‌نی 25،فه‌یزا ئاوا و چه‌ن گه‌ڕه‌کی ده‌ور و به‌ر.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌ندامان و لایه‌نگه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکت له نێوان خه‌ڵک به تایبه‌ت لاوان بوونه هۆی دڵخۆشیکی زۆر و خه‌ڵکی دێموکراتدۆستی سنه به دروشمی “بژی قاسملوو،بژی دێموکرات” پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێبازی شه‌هیدی ڕێبه‌ر دووپاتکرده‌وه.