له حاڵێكدا كه ئێران‌و ڕووسیه به دوو هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د داده‌نرێن، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته ڕۆژی ڕابردوو له مۆسكۆ، پێشمه‌رجی وه‌لانانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتیان، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له سووریه‌و هه‌ر چه‌شنه ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دیپڵۆماسی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌د کرده‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وه خه‌ڵكی سووریه‌ن که ده‌بێ له‌باره‌ی مانه‌وه‌و داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌ددا بڕیار بده‌ن، ئه‌ویش له حاڵێکدا که ئێستا به‌شار ئه‌سه‌د یه‌ک له سێی وڵاتی له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز له مۆسکۆ، سێرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه له پرێسكۆنفرانسێكدا له‌گه‌ڵ جه‌واد زه‌ریف، هاوتا ئێرانییه‌که‌ی گوتی، ئه‌گه‌ر هێندێك له وڵاتان وابیر ده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه ده‌بێ پێشتر ئه‌مه‌مان وه‌رگرتبێ كه سه‌ركۆماری سووریه له قوناخی ده‌وڵه‌تی كاتیدا ده‌بێ له ده‌سه‌ڵات بکێشته‌وه، ڕووسیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه قه‌بووڵ ناكا.
لاورۆف هه‌روه‌ها گوتی، بڕیاری چوونه‌ده‌ریی ئه‌سه‌د له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێ ته‌نیا له چوارچێوه‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی دهوڵهتو دژبه‌رانی وڵاته‌كه‌یدا بدرێ.
له لایه‌كی دیكه‌ش هه‌واڵده‌ریی ڕه‌سمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌باره‌ی سه‌فه‌ری زه‌ریف بۆ ڕووسیه ڕایگه‌یاندوه که له‌م سه‌فه‌ره‌دا قه‌راره له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێرانیش گفتوگۆ بكرێ