ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌شێك له لێڕه‌واره‌كانی زاگرۆس له ئاوایی “تاویران”ی كرماشان زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
سه‌عید سوله‌یمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی مه‌ده‌نیی هیلوو ده‌ڵێ به داخه‌وه به‌هۆی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه به‌شێكی زۆر له داره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه ته‌مه‌نیان سه‌روو ١٠٠ ساڵ بووه، سووتان‌و بوون به خه‌ڵووز.
به‌م جۆره كه له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه ئه‌م ئاگره به‌شێك له دارستانه‌كانی زاگرۆس له ئاوایی “تاویرانی سه‌رێ” هه‌ڵكه‌وتوو له دێهێستانی عوسمانوه‌ند له به‌شی فیرووزئاوی شاری كرماشانی گرتۆته‌وه‌و پتر له ١٠ هێكتار له‌م دارستانه چڕوپڕه له بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره بێ ئامانه‌دا سووتاوه و له‌نێو چووه.
سوله‌یمانی هۆكاری مرۆیی به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه زانیوه‌و گوتوویه‌تی به داخه‌وه له لایه‌ن دام‌و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ پاراستنی ئه‌م لێڕه‌وارانه ههڵناهێندرێتهوهو له ئێستادا له هه‌موو ناوچه‌ی عوسمانوه‌ند كه ناوچه‌یه‌كی جه‌نگه‌ڵییه، هه‌موو بۆته په‌ڵه‌ی سووتاو.
ناوبراو پشتڕاستی كرده‌وه، ١٦ هه‌زار هێكتار له خاكی ئه‌م ناوچه‌یه به دارستان داپۆشراوه كه به‌شێكی زۆری ئه‌م دارستانه ئاگری تێبه‌ردراوه و به داخه‌وه زۆر له داره‌كانی ئه‌م لێڕه‌واره كه ته‌مه‌نیان ١٠٠ ساڵه به ته‌واوی له‌م ئاگره‌دا سووتاون و بوون به خه‌ڵووز.