لە ناوچەی سنە بەرز ڕاگرتنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ درێژەی هەیە.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شەوی ٢٥ی گەلاوێژ لە حەفتایەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا، دڵسۆزان‌و لایەنگرانی حێزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی سنە بە تایبەتی لە بەرزاییەکانی قەڵای سەرهوویە، لە بانئاوا، هەنجیران، هەشەمێزو هوویە، ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان کردەوە.
ئەم ئاگرانە که لە ئاواییەکانی ناوچەدا دەبینرانو مژدەی هەر گەشاوە بوونی خەباتی ئازادیخوازیی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان ڕادەگەیاند؛ بووه هۆی دڵخۆشیی خه‌ڵک.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ‌ش به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی 25 ی گه‌لاوێژ چالاکیی ته‌بلیغی کراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له به‌رزاییه‌کانی گوندی “باوان”، به‌رزاییه‌کانی گوندی چریکاواو هه‌روه‌ها بهرزاییو بناری بوزسینا ئاگری 25 ی گه‌لاوێژ کراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له حاڵێکدا که له چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێشه‌و هه‌موو ناوچه‌که له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه خرابووه ژێر چاوه‌دێریی ورده‌وه، به‌ڵام لاوانی به‌وه‌جی حیزبی دێموکڕات به‌و چالاکییه ته‌بلیغییه دڵی خه‌ڵکه‌که‌یان خۆش کرد‌و ناوه‌ندی ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمیان ناکام هێشته‌وه