ئەندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری لینزی ئوتریش له ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه‌و یادی ٧٠ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبیان بەرز ڕاگرت.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شداران ٧٠ مۆمیان به‌بۆنه‌ی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان داگیرساند‌و پەروش قادری باسیکی لە سەر میژووی حیزب بۆ بەشداران کرد‌و له باسه‌که‌یدا یەکگرتنو یەکریزیی حیزبەکانی کوردستانی له بارودۆخی ئێستادا بە پێویست زانی.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا نوینەری یەکیەتی، کەرتی ڕێکخستنی شاری لینز، نوینەری پارتی دیموکراتی کوردستان‌و نوێنەری بزوتنەوەی گۆران لە شاری لینز پیامی پیروزبایی حیزبەکەیان بە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان گەیاند.