کۆنفڕانسی لاوانی ئینتێر ناسیۆناڵ سۆسیالیست کە لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان گیرا، دوای دوو ڕۆژ کار‌و چالاکی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
لەو کۆنفرانسەدا کە بەبەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیرا، تێیدا باس لە پرسی لاوان‌و گرینگیی بەشداریو کارتێکەریی ئەوان لە سەر ڕەوتی ئەو ئاڵوگۆڕو ڕووداوانە کرا کە لە ناوچەکەدا روو دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری لاوان له رۆژی دووهه‌می کار‌و به‌رنامه‌ی کۆنفڕانس‌دا شاندێکی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست سه‌ردانی بنکه‌ی کۆنگره‌ی جفاکی دێموکراتیکیان کرد‌و له‌لایه‌ن سه‌یدی فوڕات‌و ئه‌ندامانی ئه‌م کۆنگره‌یه پێشوازیان لێ‌کرا.
له باس‌و پرس‌و ڕا گۆڕینه‌وه‌کانی ئه‌م دیداره، سه‌یدی فۆڕات لەسەر ده‌وری پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له تێکۆشانی کورد‌و شکڵ پێدان به ناسیۆنالیزمی کوردی دوا. له بڕگه‌یه‌که‌ی دیکه‌ی دیداره‌کانی لاوانی ئینتێر ناسیۆناڵ سۆسیالیست، سه‌ردانی شهارهوانی گه‌وره‌ی ئامێد کراو له‌لایه‌ن شاندێکی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامێد پێشوازیان لێ‌کرا.
بڕگه‌ی کۆتایی چالاکییه‌کانی کۆنفرانس، په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک بوو که له‌ودا دوای دیالۆگێکی چڕ له نێوان به‌شداربوان، کۆنفڕانس به زۆرینه‌ی ده‌نگ داکۆکی‌یان له که‌مه نه‌ته‌وه‌کان کرد‌و له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا داکۆکی له هه‌موو مافه ره‌واکانی کورد له چوارپارچه‌ی کوردستان به گشتی و لاوانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی کردوه‌و رێژیمی ئێرانی له‌مه‌ڕ توند و تیژی و ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه‌ی لاوانی سیاسی کورد مه‌حکوم کرد.
جێی بیرهێنانەوەیە کە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 23 ی گەلاوێژ شاندی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرستیی پێشەوا عەلیپوور، سکرتێری گشتیی ئەو رێکخراویە لە کۆنفڕانسی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست‌دا بەشداربوون کە لە شاری ئامەدو لە ژێر ناوی “شەڕ دەکەین بۆ ئاشتی، عەدالەت بۆ هەموان”دا گیرا.