دەستەیەکی دیکە لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنە بە بۆنەی ساڵیادی تیرۆری رێبەری ناوداری کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، چالاکیی تەبلیغییان بەرێوەبرد.
شەوی ٢٠ پووشپەڕ لە چالاکیکی دیکه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری سنه، دارودیواری گه‌ڕه‌که‌کانی، “شه‌ریفاوا،ته‌کیه و چه‌مه‌ن،بلوار،موارک ئاوا،غه‌فوور،شاره‌کی که‌شاوه‌رز،شاره‌کی زاگروس و حه‌سه‌ن ئاوایان” به تراکت و وێنه‌ی شه‌هید قاسملوو ڕه‌نگین کرد.
جێی ئاماژه‌یه که له‌و چالاکییەدا هه‌زاران تراکت و وێنه‌ی ڕێبه‌ران بڵاو بووه‌ته‌وه و هەروەها چەندین گەڕەک و کۆڵان و شەقامی شاری سنە دروشمی شۆڕشگێڕانە تێیدا نووسرا.
شایانی باسە لە یەکەم ڕۆژانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ چالاکییەکان بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەستیپێکرد و لە شاری سنەش بۆ دوویەمین جار چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو.