لە شاری دێولان بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بە شێوەی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغی کرا.
شەوی ٢١ پووشپەری ٩٨ی هەتاوی لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و درێژەدەرانی ڕێبازی قاسملوو، لە شاری دێولان بە بڵاوکردنەوەی وێنەو تراکتی پێوەندیدار بە یادی ٢٢ی پووشپەڕ بۆ جارێکی دیکە وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدانی ڤییەن، تیرۆریزمی “کۆماری ئیسلامیی ئێران”یان مەحکوومکرد.
ئەو گەڕەک و شوێنانەی لە شاری دێولان کە تێیدا چالاکیی تەبلیغی کراون بریتین لە
“محله ی قەڵایی، بیمارستان، شارەک شەیدا، شارەکی زاگرۆس، بیمارستان قدیم، جادەی سنە بۆ هەمەدان، چوار ڕای ئازادی، بان چم، مخابرات، تەکیەی شێخ حیسامەدین، دارایی قەدیم”.
هەروەها لە هەڵمەتێکی دیکەدا لە شارۆچکەی بڵواناوای دێولان ، چالاکی هاوشێوە بەڕێوەچوو.
لەو چالاکییەدا دۆستان و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێو کۆڵان و گەڕەکەکانی بڵواناوا ، دروشم و نووسراوەی شۆڕشگێرانەیان نووسی و وێنە و تڕاکتی پێوەندیدرا بە یادی ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاوکردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە خەڵکی دێموکراتدۆستی کوردستان، بەتایبەتی لایەنگرانی چاونەترسی حیزب لە شاری دێولان لە ناوچەی لەیلاخ، هیوای سڵامەتی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.