کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژێرانی خاتوو ڕێواس فایەق بە سەرۆکی نوێی پارلمانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بەڕێزیان کردوە. سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو پەیامەدا هیوای خواستوە کە هەڵبژێرانی خاتوو ڕێواس فایەق بە پشتبەستن بە توانای بەڕێزیان و کاری بەکۆمەڵی پاڕلمان بە هاوکاریی هەموو فڕاکسیۆنەکان، ببێتە هۆی پێشخستنی ئەزموونی دێموکراسی و نیزامی حوکمرانیی هەرێمی کوردستان.
دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە:
به‌ڕێز خاتوو ڕێواس فایەق، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی پاڕلمانی هه‌رێمی کوردستان
له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێز!
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابت به سه‌رۆکی نوێی پاڕلمانی هه‌رێمی کوردستان، به ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م.
هیوا ده‌خوازین له‌و هه‌لومه‌رجه گرینگ و هه‌ستیاره‌دا که گه‌لی کورد پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێکتێگه‌یشتن و یه‌كگرتوویی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م قۆناغه ببنه‌وه.
لە هەلومەرجی ئێستادا پارلمانی كوردستان دەتوانێ ڕۆڵی كاریگەری هەبێ لە چەسپاندنی مافە یاساییەکانی خەڵکی كوردستان و پەسندکردنی قانوون و ڕێوشوێنی نوێ بۆ بەرەوپێشبردنی ژیانی مەدەنیی ئێستا و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەرێمی کوردستان. هیوادارین هەڵبژێرانی جەنابیشت بە سەرۆکی پاڕلمانی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێ بۆ کاری بەکۆمەڵ و هاوڕایی زیاتری هەموو فڕاکسیۆنەکان لەپێناو پێشخستنی ئەزموونی دێموکراسی و نیزامی حوکمرانیی هەرێمی کوردستان.
له‌گه‌ڵ ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان له ئه‌رکی نوێ‌دا.
مسته‌فا مه‌ولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
11ی جوولای ٢٠١٩