له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و له ڕێوڕه‌سمێکی پڕشکۆدا یادو بیره‌وه‌ریی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌رز ڕاگیراو له‌گه‌ڵ ئامانجی دامه‌زرێنه‌رانو شه‌هیدانی ئه‌و حیزبه، به‌ڵێنی وه‌فا نوێ کرایه‌وه.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢٥ ی گه‌لاوێژ به‌به‌شداریی نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، باشوور، باکوور‌و خۆراوای کوردستان، که‌سایه‌تییه ئاکادمیک، ڕووناکبیران، نووسهرانو ئه‌دیبانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان‌و سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕات له باشووری کوردستان‌و له که‌شێکی تایبهتو که‌م وێنه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، ڕێز له ٧٠ ساڵ خهباتو تێکۆشان‌و شانازییه‌کانی حیزبی دێموکڕات نرا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی پێکردو کاک که‌ماڵ که‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان‌و به‌شداران، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزب وته‌ی کردنه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی پێشکێش کرد. به دوای ئه‌ودا کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وتاری حیزب دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی ئه‌و حیزبه‌ی پێشکێش کرد.
کاک خالید عه‌زیزی له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا وێڕای پیرۆزبایی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌موو خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، باسی له فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کرد‌و گوتی: ئه‌و حیزبه هه‌ر له دوای دامهزرانیو دوای پێکهێنانی کۆماری کوردستانیش پیشانی دا که بۆ ئیداره‌ی وڵات‌و رێکخستنی ژیانی مهدهنیو به‌هیزکردنی ئه‌رکه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان له نێو خهڵکو به قانوونی کردنی مافی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراوه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ئاوڕدانه له مێژووی پڕ ههورازو نشێوی حیزبی دێموکڕات‌و خه‌بات به دژی دوو ڕێژیمی پههلهویو کۆماری ئیسلامی باسی له په‌یامی سه‌ره‌کیی حیزبی دێموکڕات کرد‌و گوتی په‌یامی حیزبی دێموکڕات ئه‌وه‌یه که کێشه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، مافه نهتهوایهتییهکانی میلله‌تێک، ماف‌و داوا مهدهنیو دێموکڕاتیکه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناکرێ له ڕێگه‌ی شه‌ڕو کوشتاره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی قه‌ت په‌یامی ئاشتی‌و دێموکڕات‌و مافخوازانه‌ی حیزبی دێموکڕات‌و ڕێبه‌رانی ئه‌و حیزبه‌ی وه‌رنه‌گرت.
کاک خالید عه‌زیزی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسی له پره‌نسیپه‌کانی حیزبی دیموکڕات بۆ پێوه‌ندییه سیاسییه‌کانی له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، وڵاتانی حاکم به‌سه‌ر کوردستان‌و بردنی پرسی کورد بۆ نیو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرد‌و گوتی: ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وندیی نه‌ته‌وه‌یی باوه‌ڕمان وایه که باشترین به‌رگری له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئه‌وه‌یه له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کان پشتیان بگرین و له نێو خۆیاندا یارمه‌تیده‌ریان بین له پێناو یهکڕیزیو برایهتیو له پێوه‌ندییه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌ڵکه‌که‌مان له‌سه‌ر پێویستیی هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی باربێنینو په‌روه‌رده‌یان بکهینو هه‌ر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌شمان له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌یه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسی له‌وه کرد که ئه‌گه‌رچی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی خوێن‌و باجی زۆری بۆ شانازی‌و سه‌روه‌رییه‌کانی داوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشه‌واو دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان له سێداره دراوه، دوو سکرتێری گشتیی ئه‌و حیزبه له‌لایه‌ن ریژیمی کۆماری ئیسلامییه‌وه تێرۆر کراوه، ده‌یان ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی ئه‌و حیزبه‌و سه‌دان کادرو به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه گیانیان له پێناوی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌خت کردوه، به‌ڵام هه‌رگیز و هه‌رگیز له خه‌باتی خۆمان له پێناو به‌رزڕاگرتنی بایهخو بنه‌ماکانی حیزبی دێموکڕات کۆتاییمان نه‌کردوه. ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستمان هاتوه بۆ خه‌ڵکی خۆمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێکۆشاوینو تێده‌کۆشین، ئه‌رکی خۆمان له پێناو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا به‌جێ گه‌یاندوه‌و هه‌وڵمان داوه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه کوردییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان‌و ئێرانیش به‌رپرسانه بجوڵێینه‌وه.
کاک خالید عه‌زیزی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا قامکی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دانا که سه‌ره‌ڕای هه‌موو شانازی‌و دهسکهوتو پڕه‌نسیپه پڕبایه‌خه‌کانی حیزبی دێموکڕات، به‌ڵام حیزبه‌که‌مان له ئیداره‌ی نێوخۆی‌دا بێ گرفت نه‌بوه، ئێمه بۆ فیداکاری بۆ نهتهوهکهمانو له خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی ئاماده‌بووین گیانبازی بکه‌ین، زیاتر له ٥ هه‌زار قوربانی بده‌ین، له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له زۆر مافی خۆمان خۆش بووین‌و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی خۆمان وه‌لاناوه، به‌ڵام له ئیداره‌ی نێوخۆیی خۆماندا ڕهخهنمان له‌سه‌ره‌و، گله‌یی خۆمان له خۆمان‌و له حزووری ئێوه‌و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که قوربانییان بۆ ئه‌و حیزبه داوه، ده‌قیقه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه له یادی٧٠ساڵهی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕات‌دا هه‌موومان به‌شمان به‌و حیزبه‌وه هه‌یه، هه‌موو لایه‌کمان که پێکه‌وه شانازییه‌کانی ئه‌و حیزبه‌مان دروست کردوه، هه‌موو لایه‌کمان دیسان دروستی بکه‌ینه‌وه‌و وای ئیداره بکهینو به حیزبێکی یه‌گرتوو بیبه‌ینه‌وه نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
باسکردن له دۆخی کورد له هه‌رێمی کوردستان، خۆراواو باکووری کوردستان‌و ئه‌و ههلو ده‌رفه‌تانه‌ی له‌به‌رده‌م ڕێبه‌رانی سیاسی له‌و به‌شانه‌ی کوردستان دایه‌و؛ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییانه‌ش که له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له‌و هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان هه‌یه، له‌گه‌ڵ په‌یام بۆ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو.
دوابه‌دوای وتاری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ناوی ئه‌و حیزب‌و لایه‌نه سیاسییانه خوێندرایه‌وه که به‌شداری ڕێوره‌سمه‌که بوون‌و په‌یامیان بۆ ئه‌و یاده ناردبوو که بریتی بوون له:
پارتی دیموکڕاتی کوردستان، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، کۆما جڤاکین کوردستان، یه‌کگرتووی ئیسلامیی کورد، حیزبی شیوعیی کوردستان، پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکڕاتیک، یه‌کیه‌تیی مامۆستایانی ئایینی، یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی دێموکراتی کوردستان، یه‌کیه‌تیی ئافره‌تانی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌دواداچوونی توند‌و تیژی دژی ئافره‌تان، مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری، حیزبی ڕزگاریی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتی گه‌لی کوردستان، حیزبی ئایندهی کوردستان، حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، کۆمه‌ڵه_ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی ڕزگاریی کوردستان‌و پارتی کۆماریی کوردستان.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا په‌خشانه شێعرێک له‌لایه‌ن مامۆستا بێبه‌ش خوێندرایه‌وه‌و خوێندنه‌وی په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تیی ژنان‌و یه‌کیه‌تیی لاوان له‌لایه‌ن خاتوو شوعله قادری، سرووسێک له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزب، گۆرانییه‌ک به ده‌نگی شیرین شهریفیو خوێندنه‌وه‌ی شێعر له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی شاعیر ئه‌حمه‌د قادری چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون.
هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا هه‌ڵۆی شیرکۆ بێکه‌س شێعرێکی حیماسیی پێشکێش به‌به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی ٧٠ ساڵه‌ی حیزبی دێموکڕات کرد که‌له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا.
له بڕگه‌ی هونه‌ریی ڕێوڕه‌سمی 70 ساڵه‌ی حیزبی دێموکڕات‌دا هونه‌رمه‌ندان میکائیل، شوانه‌و چیا ماملێ به بهرههمو گۆرانییه‌کانیان که‌شیکی پڕ شادی‌و خۆشییان خوڵقاند‌و ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به نوێکردنه‌وه‌ی په‌یمانی وه‌فا له‌گه‌ڵ پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دێموکڕات‌و شه‌هیدانی کوردستان بۆ به‌رده‌وامبوون له خه‌بات کۆتایی پێهات.