سەرلەبەیانیی رۆژی ٤ شەممە رێکەوتی ١٩ی پووشپەر لە بنکەی فێرگەی سیاسی- نیزامی لە ڕێورەسمێکی پێشمەرگانەدا کۆتایی دەورەی ٢٣٣ی سەرەتایی پیشمەرگە لە فێرگەی حیزبی دێموکرات کە بەدەورەی ٣٠هەمین سالی شەهیدانی ڤییەن ناودێر کرابوو گیرا.
سەرەتا برایم چووکەڵی بەرپرسی فیرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کارتی پێشمەرگایەتی و چەک وچۆڵو کەرەسەی نیزامی هەر یەک لە بەشداربووانی تەحویل دا.
پاش سروودی “ئەی رەقیب ” ئەو مەراسمە بە ڕێژەو مەشقی نیزامی دەستپێکرد.
دواتر بەڕێز حەسەن قادرزادە ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتارێکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
بەڕێزیان لە بەشێک لە قسەکانیدا گوتی: ته‌واوکردنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه و له‌به‌رکردنی به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگانه‌تان لێ پیرۆز بێ. هیوادارم ئه‌مڕۆ سه‌رفه‌سڵی رۆژگارێکی به‌ردرێژ و به‌به‌رهه‌می خزمه‌ت و تێکۆشانی ئێوه له‌پێناو مافه ڕه‌واکانی میلله‌ته‌که‌ماندا بێ.
بەڕێز حەسەن قادرزادە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: ئەمڕۆ لەکاتێکدا ڕێوڕەسمی کۆتایی دەورە دەگرین کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر رێژیمی کۆماری ئیسلامی لەسەر میزی وتووێژ رێبەرانی حیزبی دێموکراتی تێرۆر کرد.
هەروەها لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بە رۆڵی شەهید دوکتور قاسملوو لە نێوخەباتی حەقخوازانەی گەلی کرد و گوتی؛ دوکتور قاسملوو لەکاتێکدا بێهیوای لەناو حیزب‌دا هەبوو ناوبراو هەموو ژیانێکی خۆشی وەڵا نا و وزەی بە حیزب بەخشیوو بە فکرو ئەندێشەی پێشکەوتنخوازانە رێگای حیزب و داهاتووی نەتەوەکەی دیاری کرد‌و خەڵکی کوردستانی لە پرۆگرامێکی سەردمیانەدا کۆ کردەوە.
حەسەن قادرزادە لە درێژەی وتەکانیدا بە ئاماژەدا بە هۆکاری پەنابردنی ڕێژیمی تاران بۆ تیرۆر وشەهیدکردنی دوکتور قاسملوو لەو پێوەندییەدا گوتی: رێژیمی کۆماری ئیسلامی پیی وابوو بە تێرۆری رێبەرانی جووڵانەوی کورد خاشەبر دەکا بەڵام رێبوارانی ئەو رێبازە وێرای خەڵکی کوردستان تا ئیستاش وەفادار ماونەوە بریاریان داوە تا وەدەست هێنانی ئاواتەکانی شەهیدان دەست لە خەبات وتێکۆشان هەڵناگرن.
ناوەبراو لەدڕێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد : که چۆن دنیای ئه‌وڕۆ بۆ میلله‌تێکی وه‌ک میلله‌تی ئێمه و بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی وه‌ک بزوتنه‌وه‌که‌ی ئێمه پڕه له ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست، به‌ڵام هاوکات پڕیشه له ئامراز و ده‌رفه‌ت. ئه‌وه ئێمه‌ین که نابێ به‌ربه‌سته‌کانی بوارێک یان سه‌ختیه‌کانی قۆناغێک له به‌رده‌وامبوون له خه‌بات شلمان بکاته‌وه. ئه‌وه ئێمه‌ین که ده‌بێ ده‌رفه‌ته‌کان زۆرتر و باشتر ده‌کار بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته به ئه‌نجام بگات و ئاواتی شه‌هیده‌كان وه‌دی بێ.
لەبەشێکی دیکەی بەرنامەکە سروودێک بە ناوی “قاسملوو” لەلایەن بەشدارانی دەورەوە پێشکەش کرا دواتر پەیامی مامۆستایانی فێرگە لە لایەن خالید حەسەنخاڵی پیشکەش کرا پاشان وەحید حوسێنی پەیامی بەشداربووانی دەورەی خوێندەوە.
ئەو ڕێوڕيسمە پێشمەرگانە، بە سروودی شوڕشگێڕانە و گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی ڕازایەوە.