کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژێرانی کاک مەسروور بارزانی بە سەرۆکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بەڕێزیان کردوە. سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو پەیامەدا هیوای خواستوە کە کورد لە باشووری کوردستان بە یەکگرتوویی زیاترەوە بەرەوڕووی ئەگەر و ئاستەنگەکانی قۆناغی نوێی ژیانی سیاسیی بێتەوە و لە ئەزموونی دێموکراسی و بنیاتنانی کوردستان بەردەوام بێ.
دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە:
به‌ڕێز جه‌نابی کاک مەسروور بارزانی، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان
له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێز!
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابت به سه‌رۆکی نوێی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، به ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م.
هیوا ده‌خوازین له‌و هه‌لومه‌رجه گرینگ و هه‌ستیاره‌دا که گه‌لی کورد پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێکتێگه‌یشتن و یه‌كگرتوویی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م قۆناغه ببنه‌وه؛ و هەڵبژێرانی جەنابیشت بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێ بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی کورد لە باشووری کوردستان و عیڕاق. بێگومان ئەم ئەرکە قورس و ئەستەمە، بەڵام توانا و لێوەشاوەیی جەنابتان هیوادار بە بڕینی ئەم قۆناغەمان دەکا.
له‌گه‌ڵ ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان له ئه‌رکی نوێ‌دا.
مسته‌فا مه‌ولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
11ی جوولای ٢٠١٩