بەرپرسانی ڕژیمی ئێران بە ئاشکرا باس لە ترسی خۆیان لە ڕووخانی ڕێژیم دەکەن.
محەممەد خاتەمی سەرۆککۆماری پێشووی ڕێژیم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەر بارودۆخی گوزەرانی خەڵک باشتر نەکرێ و، بە سیاسەتەکانی خۆماندا نەچینەوە لەوانەیە لە ئێران داخوازی ڕووخانی ڕێژیم زۆرتر بێت.
ئاماژە قسەکانی خاتەمی بە دروشمی خەڵکی وەزاڵە هاتوو بوو کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی ناڕەزایەتییەکان بە ئاشکرا بە دژی هەر دوو باڵی ڕێژیم دروشمیان سەر دا.
ناوبراو لە بەشێکیتری قسەکانیدا لە پاڵ ئەوەیکە گەمارۆی ئەمریکای بە گشتی وگەمارۆ بۆسەر خامنەیی بەتایبەتی مەحکووم کرد و هاوکات نەیشاردەوە کە سیاسەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و گەندەڵی بەرپرسان و گرانی و هەژاری خەڵک ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتوەتەوەوڕژیمی لە ڕووخان نزیک کردۆتەوە .
پێویست بە ئاماژەیە کە لە خۆپیشاندانەکانی ٩٦ی هەتاوی بەملاوە خەڵک بە ئاشکرا بێزاری خۆیان لە هەردوو باڵی ڕێژیم دەربڕی و خوازیاری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بە یەکجاری بوون و بەرپرسانی ڕێژیمیش باش لەوە ئاگادارن کە خەڵکی ئێران ڕژیمی کۆماری ئیسلامییان ناوێ ،بەڵام هەوڵ دەدەن هەر بە شێوەی ساڵانی پێشوو یەکێکی وەکوو محەممەدی خاتەمی و بە دروشمگەلی تازەوە بۆ مانەوەی خۆیان بێننە مەیدانەوە