لە ناوچەی لەیلاخی سنە بە کردنەوەی ئاگری ٢٥ ی گەلاوێژ یادو بیرەوەریی ٧٠ ساڵ خەباتو تێکۆشانو مێژووی پڕ سەروەریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەوی ٢٤ لە سەر ٢٥ ی گەلاوێژ لە شارۆچکەی بڵواناوا لەسەر تەپۆڵکەی زەهاو ئاگری ٢٥ ی گەلاوێژ هەڵکرا. ئەو ئاگرە گەورەیە خەڵکی خۆشحاڵو ناوەندە ئەمنیەتییەکانی تووشی سەرسامی کرد.
لە گەورەدێی “گردمیران” کوڕانو کچانی دێموکڕات بە کردنەوەی ئاگر یادی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەیان کرد بە جێژنو خۆشیو لە ئاوایی ” کانی شاقولی”ش ئاگری ٢٥ ی گەلاوێژ گڕی تینو خۆشەویستیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی خستەوە دڵی خەڵک، ئەوەش لە حاڵێکدا کە ناوەندە ئەمنیەتییەکان بە ماتۆڕسیکلەتو ماشێن بە بەردەوامی لە دێولانو بڵواناواو ناوچەکانی دەورووبەری دەخولانەوە تا بە خەیاڵی خاوی خۆیان شوێنپێی لاوانی دێموکڕات هەڵگرن.