• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

رێکخراو، وەک چەکێکی هەرە گرینگ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/07/07
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

ڕێبازی قاسملوو، ڕێبازی حیزبی دێموکرات (۲٤)

رێکخراو، وەک چەکێکی هەرە گرینگ
کلتووری بەڕێکخراوکردنی بزووتنەوەی کورد بە شێوەی ڕەسمی و ئۆڕگانیزەکراو لە حیزبی دێموکراتەوە دەست پێ دەکات. حیزبی دێموکرات کە بە شێوازێکی مودێرن و بەدوور لە دەسەڵاتی عەشیرە، شێخ و ئاغا بزووتنەوەیەکی نوێی نەتەوەیی و دێموکراتی بنیات دەنێ، بۆ ئەوەی ئۆڕگانیزمێکی زیندوو و چالاک بە بزووتنەوە ببەخشێ و خۆی لە کۆت و بەندی خۆبەستنەوە بە تاکە سەرۆکێک ڕزگار بکات، گرینگی بە رێکخراوبوونی بزوتنەوە دەدات. لەم پێوەندییەدا دوکتورعەبدولڕەحمان قاسملوو کە باوەڕێکی قووڵی بە زیندوو ڕاگرتنی بزووتنەوە و حیزب لە رێگای ڕێکخراوەوە بوو، دەڵێ:
“ئەگەر چاوێک بە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورددا بخشێنین، دەبینین زۆربەی بزووتنەوەکان شێخێک، مەلایەک، ئاغایەک یان سەرۆک عەشیرەتێک سەرکردایەتیی کردوون. نەتیجەی ئەم وەزعە ئەوە بووە کە هەروەخت سەرۆکی بزووتنەوەکە کوژراوە، مردوە، فریودراوە، یان خیانەتی کردوە، بزووتنەوەکەش مەحکووم بە پاشەکشە بووە. چونکی هەموو کارەکان بە وجوودی تەنیا یەک کەسەوە بەستراوەتەوە. بۆ دەربازبوون لەم دۆخە دەبێ بزووتنەوەکە بە رێکخراو بکرێ و لە چنگی سەرکردایەتیی تاکە کەسی ڕزگاری بێت”.
کەوابوو لە ڕوانگە و تێفکرینی حیزبی دێموکراتەوە بوونی رێکخراو یان بەڕێکخراوکردنی بزووتنەوە، تەنیا خوێندنەوەیەکی حیزبی بۆ ڕاپەڕاندنی کاری حیزب نیە، بەڵکوو قسەکردن لە سەر تەزمین و گەرەنتیی بزووتنەوەیە لە بەردەوامی و نەبەستنەوەی بە تەنیا کەسێکی تایبەت.
لە ڕوانگەی حیزبی‌یشەوە شەهید دوکتور قاسملوو “ڕێکخراو بە چەکی هەرە گرینگی حیزب” دەزانێ و پێی وایە، ئەوە بوونی ڕێکخراوە کە حیزبی سیاسی لە چنگی کلتووری عەشیرەیی، خێڵ، ئاغا و شێخ دەپاڕێزێ و ئۆڕگانیزمێکی زیندوو و چالاک بە حیزب دەبەخشێ. ڕێکخراو کە لە قۆناغەکانی دواتری حیزبی دێموکرات‌دا بە “تەشکیلات” ناو دەر دەکات، بە پێی قۆناغەکانی ژیانی حیزب، ڕۆڵی دەگۆڕدرێ. هەموو لایەک ئەوە باش دەزانن کە نزیک بە تەواوی ژیانی حیزبی دێموکرات جیا لە کەمتر لە ٤ ساڵی نەبێ، هەموو ئەوی دیکەی دوور لە ژینگەی ئەسڵێی خۆی واتە ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان ژیاوە و خەباتی کردوە. یانی حیزبی دێموکرات یەکێک لەو دەگمەن حیزبانەی دونیایە کە جیا لە کەمتر لە چوار ساڵی تەمەنی خۆی،زیاتر لە حەفتا ساڵ دوور لەو شوێنەی خەباتی بۆ دەکات، ژیاوە. بۆیە بوونی ڕێکخراو لەم حیزبەدا زەروورەتێکی حاشا هەڵنەگرە. ئێستاش سەرەڕای ئەم هەمووە دوورییە، کە دەبینین حیزبی دێموکرات ڕۆژبەڕۆژ جێگەو پێگەیی لە نێو خەڵکەکەدا پەرە دەستێنێ، بەشێکی هەرە ئەساسی بۆ هۆکاری “بوون”ی ڕێکخراو لەم حیزبە دەگەڕێتەوە.
حیزبی دێموکرات کە سیاسەتێکی درووست و واقعبینانەی ڕەچاو کردوە و خاوەنی پشتیوانیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، لە نێوان سیاسەتەکانی خۆی و پشتیوانیی خەڵکدا ئەڵقەیەکی بەهێزی پێوەندی دەبینێ کە ئەوەیش تەشکیلاتە. بۆیە لەم پێوەندییەدا شەهید دوکتور قاسملوو دەڵێ: ” لە نێوان سیاسەتی درووست و ئوسوولی حیزب و کۆمەڵانی بەرینی گەل دا کە پشتیوانیی ئەو سیاسەتەن، ئەڵقەیەک هەیە کە پێوەندیی تەشکیلاتە”.
تەشکیلات لە حیزبی دێموکراتدا تەنیا ئەرکی ئەوە نیە کە سیاسەت و بۆچوونەکانی حیزب بەرێتە نێو خەڵک، بەڵکوو دەبێ حیزب لە رێگای ئەم ئەڵقەوە ئاگاداری بیروبۆچوون و ڕەخنە و پێشنیارەکانی گەل بێت. بۆیە تەشکیلات لە ڕاستیدا زمان، گوێ و چاوی حیزبە.
دوکتور قاسملوو لەم بارەوە دەڵێ: “ئێمە پێویستمان بە ڕێکخراوێک هەیە کە بە زوویی و چالاکانە هەموو بڕیارەکانی ڕێبەرایەتیی حیزب بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بگەیەنێ، هەر بەو چوست و چالاکییەش ویست و داخوازییەکانی خەڵک بگەیەنێتەوە بە ڕێبەرایەتیی، بۆ ئەوەی حیزب بتوانێ سیاسەتەکانی خۆی بە چەشنێکی درووستتر لە سەر ئەو داخوازانە دابنێ”. بۆیە لە حیزبی دێموکراتدا ڕۆڵی تەشکیلات لە زیندووراگرتنی ئۆڕگانیزاسیۆنی حیزبدا بە گرینگییەوە سەیر دەکرێ و بە چەکی هەرە گرینگیش پێناسە کراوە.
شەهید دوکتور قاسملوو بەم شێوە باس لە گرینگیی تەشکیلات دەکات؛ ” بە بێ بوونی تەشکیلاتی حیزبی، هێزی بێ‌پایانی خەڵک وەک ئینێرژییەکی دەست لێنەدراو دەمێنێتەوە، ئەگەرچی بە شێوەی خۆبەخۆ حەرەکەت لە خۆی نیشان دەدا، بەڵام کاریگەر نابێ، دووژمن زەبری لێ دەدا و بە چۆکی دادێنێ. ئەوە ڕاستییەکی مێژووییە و لە جووڵانەوەکانی ڕابردووی گەلی کورددا نەبوونی تەشکیلات وەک ئاوێنەیەک خۆ دەنوێنێ کە هۆی تێکشکان و ناکامییەکانە.

 

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist