کرێکارێکی لاوی خه‌ڵکی سنه به هۆی نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی ئیمەنیو ڕەچاونەکردنی بنەماکانی خۆپاراستن له شوێنی کارکه‌ی گیانی له ده‌ستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنیری کوردستان‌و کورد کاوه مه‌له‌کی، کوڕی مه‌حموود ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵان‌و خه‌ڵکی سنه که له کارخانه‌ی پێترۆشیمی سنه کاری ده‌کرد، رۆژی ٢٤ گه‌لاوێژی ٩٤ له کاتی کارکردن‌دا بەهۆی ڕووداوی کار گیانی له ده‌ست دا.
ناوبراو کە لە شوێنی کارەکەی چووبووه نێو لووله‌یه‌کی گه‌وره‌و خه‌ریکی کاری رۆژانه‌ی بوو، له ناکاو به‌هۆی نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن هه‌ر له نێو لوولهکهڕا ده‌که‌وێته خوارێ‌و سەرەڕای هەوڵی زۆری دوو هاوکاری بەهۆی نەبوونی ئۆکسیژێن لە لوولەکەدا بەناچار بەجێی دێڵن‌و دوایە تەرمەکەی دەردێننەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە گه‌رچی به‌رپرسانی کارخانه‌ی پێترۆشیمی سنه له شوێنه‌که ئاماده بوون، به‌ڵام به‌هۆی کهمتەرخهمی لە کاتی خۆیدا فریای نەکەوتوون.
پزیشکی قانوونیی سنە دەڵێ له سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا 6 که‌س به‌هۆی ڕووداوی کار له‌و پارێزگایە گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا ٩٤ که‌س به‌هۆی ڕووداوی کاره‌وه بریندار بوون.
بەڕێوەبەری به‌شی لێكۆڵینەوەی وەزارەتی تەعاون، كار‌و خۆشبژیویی كۆمەڵایەتیی سنەش وێڕای ئاماژە بەوەی له ساڵی ڕابردوو ١٠٥٠ كرێكار لە هەموو ناوچه‌کانی ئێران بە هۆی ڕووداوی كارەوە گیانیان لە دەست داوەو گوتی، به‌شی پارێزگای سنە له قوربانییانی ڕووداوی کار١٠ كەس بووە.
محەممەد ئێسابەتی دەڵێ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کانی مردن له ڕووداوه‌کان له بەشی بیناسازیدا روو ده‌ده‌ن، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەنو، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.