ئهندامانو لایهنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شابادی کرماشان به بۆنهی ٢٥ی گهلاوێژ، ٧٠ ساڵەی دامهزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به شێوهیهکی بهربڵاو کارو چالاکیی تهبلیغییان کردوه.
لە چالاکییە تەبلیغییەدا کە سەرەڕای زاڵکردنی کەشی ئەمنیەتی بەسەر ئەو شارەدا بەڕێوەچووە، بە نووسینی دروشمو بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی ڕێز لە ٧٠ ساڵ تێکۆشانو مێژووی پڕ سەروەریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نراوە.
ئهم درووشمانهی که بەشێکی زۆر لە دیوارهکانی چەند ناوچەو گەڕەکی ئهم شارهی پێ ڕازایەوە بریتی بوون لە:
• پیرۆز بێ یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
• بژی حیزبی دێموکراتی کوردستان
• ٧ دەیە خهبات بۆ ئازادی و دێموکراسی
بەشێک لەو شوێنانەش کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: ئیدارهی پۆست، بانک، دارایی، شەهرەکی سەدرا، زانکۆی ئازاد، دەروازەکانی هاتنو جوونە دەرەوە لە شار، فهرمانداریو شوورای حهلی ئیختلاف.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشیی لە ئەندامانو لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە کرماشان کردوەو سڵاوی بۆ ناردوون.