چالاکێکی ژینگه‌پارێزیی کرماشان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ئێمه به‌سه‌ر داربه‌ڕووه‌کانی دێنین کاره‌ساته، ئه‌وان لێمان بێزارن و به نه‌حله‌تیان کردووین.
زهربانوو مه‌نسووری، ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزیی په‌ڕاوی کرماشان به دانه‌به‌ر ڕه‌خنه‌ی کار‌و کارنامه‌ی کاربه‌ده‌ستانی پارێزگای کرماشان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاراستنی دارستانه‌کان ده‌ڵێ یانی هه‌ر به‌ڕاست کاربه‌ده‌ستان ناتوانن به گژ سوپێرمارکێته‌کانی شاردا بچنه‌وه که له هه‌موو کوچه‌و کۆڵانی ئه‌و شاره‌دا خه‌ڵووزی به‌ڕوو ده‌فرۆشن؟
زهربانوو مه‌نسووری ڕه‌خنه‌ی له‌وه گرتووه که داربه‌ڕووه‌کان لای مرۆڤه‌کان بایه‌خیان نه‌ماوه، ئه‌و ده‌ڵێ ڕۆژانه هه‌زاران داربه‌ڕوو له کوردستان ده‌بڕدرێنه‌وه‌و دار‌و ڕێژییهکهیان به قاچاغ دهفرۆشرێنو دارستانه‌کان ده‌کرێنه زه‌ویی کشتوکاڵ.
ئه‌و چالاکه ژینگه‌پارێزه ده‌ڵێ کاتێک کۆمه‌ڵێک که‌س و لایه‌ن له میدیای ڕه‌سمیی وڵاته‌وه به شێوه‌ی نازانستی‌و ناکارناسی ده‌ڵێن داره ویشکه‌کان ده‌بێ ببڕدرێنه‌وه، ده‌ی سروشتییه که ههلپهرستو قازانج ویسته‌کان بێن ته‌ڕو ویشک پێکه‌وه ببڕنه‌وه، ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که داربه‌ڕووه ویشکه‌کان به‌دووی که‌مترین ده‌رفه‌ت بۆ چرۆ دهرکردنو ژیانه‌وه‌ن.
ناوبراو وێڕای به‌داخبوون له‌وه‌ی داره ته‌مه‌ن چه‌ند ساڵه‌کانی به‌ڕوو له بناری زاگڕۆس زۆر به ئاسانی دهبڕدرێنو داره‌که‌یان به قاچاغ ده‌برێ یان ڕێژیی لێ دروست ده‌که‌ن، ده‌ڵێ به‌پێی ئاماره‌کانی فائۆ بایه‌خی ژینگه‌یی هه‌ر دارێک 2 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام ئێمه ده‌یان دار ده‌بڕینه‌وه تا به کیلۆ ڕێژییان لێ ڕه‌عه‌مه‌ل بێنین و ته‌لیسی به چه‌ند هه‌زارتمه‌ن بیانفرۆشین.
زهربانوو مه‌نسووری، ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزیی په‌ڕاوی کرماشان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ده‌ڵێ قانوونه‌کانی بهرگیریو سزادان له‌و باره‌وه زه‌مانه‌تی ئه‌وتۆیان نییه، ده‌نا ئه‌گه‌ر پێشی چوار ماشێنی رێژی بگری، پێنجه‌م ماشێن ناوێرێ ئیدی ڕێژی بار بکا. شوێن نییه له‌و شاره ڕێژیی داربه‌ڕووی لێ نه‌فرۆشرێ، به‌ڵام کوا کاربه‌ده‌ستان له‌و پێوه‌ندییه‌دا چی‌یان کردوه؟