سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ڕێژیم بە خۆی و داراییەکانییەوە کەوتە نێو لیستی گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.
لە تازەترین گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دوایین بڕیاری کۆشکی سپی، لە پێوەندی لەگەڵ گەمارۆوە نوێیەکانی بۆسەر ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی ، ئاشکرا کرد.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی دووشەممە 3ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی ، دۆنالد تڕامپ سەرۆککۆماری نەتەوە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بە واژۆ کردنی بڕیارنامەیەک کرد کە تێیدا، ڕێبەری ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی و وەزیری دەرەوەی ئێران، جەواد زەریف، دەخرێنە نێو لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، تڕامپ بە ئاماژە کردن بە ڕێژەیی میلیارد دۆلاری، سامانی ڕێبەری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران، کرد کە دەکەوێنە بەر گەمارۆکانی ئامریکا و سامانەکانیان، بلۆکە دەبێ.
هەروەها ستیڤێن منۆچین وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو گەمارۆیانە بەشێکی بەرچاو لە فەرماندەکانی پلە بەرزی سپا پاسداران کەسانێک وەکوو قاسم سولێمانی فەرماندەی سپای قودس و سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران و، ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی هەوایی و سەردار پاکپوور فەرماندەی هێزی وشکایی سپای پاسداران دەگرێتەوە