کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی ئه‌و حیزبه به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا به ئاماژه به چۆنیه‌تیی دامه‌زرانی ئه‌و حیزبه له‌٢٥ی گه‌لاوێژی ساڵی
١٣٢٤ له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دی نه‌مردا هاتوه که له‌وساوه تائێستا ئه‌م حیزبه سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌ندوکۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگا، به لێوه‌شاوه‌یی ئه‌رکی شۆرشگێڕانه‌ی خۆی به ئه‌نجام گه‌یاندوه‌و نه‌یهێشتوه ئاڵای خه‌باتی ئه‌م گه‌له بکه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌ڵی ڕه‌مزی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامیی ئه‌م حیزبه له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانیی پڕقوربانیی تێکۆشان‌دا ئه‌وه‌یه که پێشه‌واو هاوڕێکانی به لێزانی‌و شاره‌زایی ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیان له به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکڕات‌دا گه‌ڵاڵه کردوه، به‌جۆرێک که پاش تێپه‌ڕینی نزیک به سێچارهکه سه‌ده‌ش هێشتا له هێڵه گشتییه‌کاندا ئامانجی هه‌موو چینوتوێژه نیشتمانییه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واریی تێدا به‌دی ده‌کرێ.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه که حیزبی دێموکڕات حیزبی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بووه‌و هه‌موو جۆراوجۆرییه‌کانی کۆمه‌ڵ خۆیان‌و ئامانجه‌کانیان له‌م حیزبه‌و به‌رنامه‌ی ئه‌م حیزبه‌دا دیتۆته‌وه‌و هه‌ربۆیه‌ش له هه‌موو بارێکه‌وه له پشتی وه‌ستاون. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ڕێگادا ئه‌م حیزبه له هه‌ڵبژاردنی دروشمه‌کانی خهباتو ده‌ستنیشانکردنی دۆستان‌و دوژمنانی‌دا ورد‌و واقیعبین بووه و سه‌ره‌نجامیش ئه‌وه که تێکۆشه‌رانی دێموکڕات له دژوارییه‌کانی سه‌ر ڕێگای خه‌بات نهپرینگاونهوهو “که‌ندوکۆسپ هه‌نگاوی پێ شل نه‌کردوون”.