له به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی ناوندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٠ ساڵه‌ی یادی دامه‌زرانی ئه‌و حیزبه‌دا هاتوه که شانازیی ده‌سکه‌وته‌کانی مێژووی حیزب هیممه‌تی هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه ئه‌و ده‌سکه‌وتانه که حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕێڕه‌وی ٧٠ ساڵه‌ی ژیانی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆیدا به‌ده‌ستی هێناون، به‌رهه‌می ڕهنجو تێکۆشانی ته‌نیا کۆمهڵێکو گرووپێک نین. هه‌رچه‌ند به‌ڕواڵه‌ت له به‌شی زۆریاندا ڕێبهریو کادرو ئهندامو فه‌رمانده‌رو پێشمه‌رگه فیداکاره‌کان خاوه‌ندارییان لێده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌و شانازییانه به ههوڵو هیممه‌تی چینوتوێژو ده‌سته‌و گرووپی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌ده‌ست هاتوون. ئه‌و زیندانییانه که به‌شێکی زۆر له باشترین ساڵه‌کانی ته‌مه‌نیان له چاڵه‌ڕه‌شه‌کانی دوو ڕێژیمی پیاوکوژی پادشایهتیو ئاخوندی‌دا به‌سه‌ر بردوه، ئه‌و که‌سوکارانه‌ی شههیدانو زیندانییانی سیاسی که ڕه‌نجی دووری‌و ته‌نانه‌ت له‌ده‌ستدانی ئازیزانیان قبووڵ کردوه، به‌ڵام قه‌ت به‌چۆکدا نههاتوونو ڕێگایان نه‌داوه دوژمنانی ئازادی هه‌ست به سه‌رکه‌وتن بکه‌ن، ئه‌وانه که یه‌ک یان چه‌ند ئه‌ندامی له‌شیان له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانیی چه‌کدارانه یان له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا له‌ده‌ست داوه، ئه‌وانه که “له‌سه‌ر وه‌ته‌ن بێوهتهن بوون”و ڕه‌نجی دووروڵاتی ده‌چێژن به‌ڵام قه‌ت له یادو غه‌می گهلو نیشتمانه‌که‌یان غافڵ نه‌بوون، ئه‌و ژنه تێکۆشه‌رانه که سه‌رباری به‌شی خۆیان له خه‌بات به‌شێک له ئه‌رکی خه‌باتگێڕانه‌ی پیاوه‌کانیشیان گرتۆته ئه‌ستۆ، ئه‌و مامۆستا ئایینییه نیشتمانپه‌روه‌رانه که له تاڵترین ساڵه‌کانی زه‌بروزه‌نگدا خۆیان ئه‌رکی حیزبی‌یان به‌ڕێوه بردوه‌و حوجره‌و مزگه‌وته‌کانیان کردۆته قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌ی به‌جه‌رگی مه‌یدانی خهباتو به‌کورتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هه‌ر ڕێگایه‌که‌وه کۆمه‌گیان به به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م کاروانی سه‌روه‌رییه کردوه، هه‌رکامیان خاوه‌نی به‌شێک له شانازییه‌کانی مێژووی حیزبی دێموکڕاتن.