له به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی ناوندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٠ ساڵه‌ی یادی دامه‌زرانی ئه‌و حیزبه‌دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شێوازه‌کانی خه‌باتی حیزبی دێموکڕات هاتوه که حیزب هیچوه‌خت شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له خه‌باتی به تاقه‌ڕێگا دانه‌ناوه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ڵێ حیزبی دێموکڕات ڕێزێکی زۆری بۆ خه‌باتی شارستانی داناوه، تێکۆشانی فکری‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی نه‌خشی ڕووناکبیرانی به ئه‌ڵقه‌یه‌کی گرنگی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان زانیوه. حیزب پێی وا بووه چووکترین پاشه‌کشه به ڕێژیمی ده‌سه‌ڵاتدارو به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر داخوازێکی خه‌ڵک بڕینی قۆناغێک له خه‌باته درێژخایهنهکهمانه.
ئه‌م حیزبه هه‌میشه باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد‌و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری هه‌موو گیروگرفته ناوچهییو نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان له‌ڕێگای ئاشتیخوازانه‌وه هه‌بووه. به‌ڵام هه‌رکات له‌لایه‌ن حکوومه‌ته سه‌رکوتکه‌ره‌کانه‌وه خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پابێ قاره‌مانانه به‌رگریی له ماف‌و ئازادییه‌کانی کورد کردوه‌و له‌به‌رامبه‌ر زۆر‌و ملهوڕیدا ته‌سلیم نه بووه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه که حیزبی دێموکڕات ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌میشه باوه‌ڕی به مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لی کورد هه‌بووه، واقیعبینانه هه‌لومه‌رجی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی هه‌ڵسه‌نگاندوه‌و دروشمی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا (خودموختاری یان فیدڕالیزم)ی هه‌ڵگرتوه.
زانیویه‌تی که بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف‌و ئازادییه‌کانی کورد له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا پێویستیی به هاوخه‌باتی ده‌گه‌ڵ گه‌لانی دیکه‌ی ئێران‌و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانیان هه‌یه‌و له‌و ڕێگایه‌دا هه‌وڵێکی زۆری بۆ لێکنزیكبوونهوهو ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانی ده‌گه‌ڵ حیزب‌و ڕێکخراوه سهرانسهریو ناوچه‌یییه‌کانی ئێران داوه.
ئه‌م حیزبه هه‌میشه باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووه که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که‌و له‌نێو چه‌ند وڵات‌دا دابه‌ش کراوه. بۆیه له هه‌موو ده‌رفه‌تێکدا هه‌وڵی هاوکاریو هاوده‌ردی ده‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی داوه‌و به‌تایبه‌تی ده‌گه‌ڵ باشووری کوردستان زۆر لاپه‌ڕه‌ی زێڕینی مێژوویی له‌و بواره‌دا تۆمار کردوون.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆنه‌وه بایه‌خێکی شیاوی به دیپڵۆماسیو هه‌وڵی ناساندنی مه‌سه‌له‌ی کورد به‌دنیاو ڕاکێشانی پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای مه‌سه‌له‌ی کورد داوه‌و له‌و ڕێگایه‌دا سه‌رکه‌وتنی باشیشی به‌ده‌ست هێناوه. له‌بیرمانه که یه‌که‌مین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له پاریس به ههوڵو تێکۆشانی ڕێبه‌ری شه‌هید دوکتۆر قاسملوو پێکهاتو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش به‌سترانی کۆنفڕانسه‌که تێڕۆر کرا، ئه‌و کۆنفڕانسه پێشکه‌ش به یادی وی کرا.