له کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کانی ژینگه‌پارێزیی کوردستاندا که له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو، قه‌یرانی ئاگرکه‌وتنه‌وه له دارسانه‌کانی بهربناری زاگرۆس تاوتوێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاکانی ژینگه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی ۲۲ و ۲۳ی گه‌لاوێژ به‌به‌شداریی نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌و لایه‌نگرانی ژینگه‌ی زاگرۆس له پارێزگاکانی سنه، کرماشان، ورمێ و ئیلام‌و؛ به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی قه‌یرانی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان به‌ڕێوه چووه.
له‌م دانیشتنه‌دا باس له چه‌ندایه‌تی‌و چۆنیهتیو هۆکاره‌کانی ئاگرهکانو ئاستی به‌شداربوونی لایه‌نه پێوهندیدارهکانو رێکخراوه ژینگهپارێزییهکانیان بۆ یه‌کتری باس کرد‌و پاش تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا وێڕای به‌رزنرخاندنی ئه‌و جۆره کۆبوونه‌وانه بڕیاردرا بۆ ئاڵوگۆری ئهزموونو بیروڕاکان کۆبوونهوگهلێکی پڕ بایه‌خ، ناوچه‌کانی بهربناری زاگرۆس پێک بهێندرێ.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی به میوانداریی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون، بریتی بوون له:
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی زاگرۆس له گێڵانی غه‌رب، ئاژوانی سه‌وزی کامیاران، پاژینی بانه، جه‌معیه‌تی کوردستانی سه‌وزی سنه، ڕۆفتگهرانی ته‌بێعه‌تی سنه، شنه‌ی نۆژینی سنه، شنهپای زهوویی ئیلام، کۆمه‌ڵگه‌ی لایه‌نگری له ماکه سروشتیی و ژینگه‌ییه‌کان له کرماشان، په‌ڕاوی کرماشان، ژین‌و ژینگه‌ی کرماشان، کۆمه‌ڵگه‌ی ژینگه‌یی مووژش، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی کارێزه‌ی سه‌راوقامیش، لاوانی ژینگه‌ی جوانڕۆ، لایه‌نگرانی ژیان و ژینگه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک که‌س له چالاکان و لایه‌نگرانی ژینگه له شاره‌کانی سه‌لاس و باوه‌جانی، مه‌هاباد و پاوه له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به‌شدار بوون.