• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

وتوێژ وەک پڕنسیپ و شێوەیەک لە خەبات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/06/20
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

ڕێبازی قاسملوو، ڕێبازی حیزبی دێموکرات (٨)

وتوێژ وەک پڕنسیپ و شێوەیەک لە خەبات
هەر لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، پێشەوای حیزبی دێموکرات و سەرۆکۆماری کوردستان، شەهید قازی محەممەد دووجار سەردانی تارانی کرد و لە گەڵ نوێنەرانی ڕێژیمی پاشایەتیی محەممەدرەزا شا کەوتە وتوێژەوە. بۆیە لە حیزبی دێموکراتدا بە حوکمی ماهییەتی ئاشتیخوازانەبوونی، باوەڕ بە “وتوێژ” وەک “پڕنسیپ” و ” شێوازێک لە خەبات” چەسپاوە.
لە پێوەندی لە گەڵ هاتنەسەرکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ئێران لە رێگای وتوێژی ئاشتیخوازانەوە، پێش ئەوەی خومەینی بگەڕێتەوە ئێران، دەستەیەکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات خۆیان گەیاندە شوێنی دانیشتنی ناوبراو لە نەجەف و داوای چاوپێکەوتنیان لێ کرد، بەڵام خومەینی ئەو داوایەی قبووڵ نەکرد. کاتێکیش خومەینی لە “نۆفل لۆشاتۆ”ی پاریس دەژیا، دوکتور قاسملوو وەک سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات چووە سەردانی و هەوڵیدا قسەی لەگەڵ بکات. دواتریش لە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕشدا حیزبی دێموکرات و شەهید قاسملوو و دواتر هەیئەتی نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان لە چەند قۆناغی جیاوازدا لە گەڵ دەوڵەت و ڕێژیمی تازە بەدەسەڵاتگەیشتووی کۆماری ئیسلامی کەوتنە وتوێژەوە کە بەداخەوە دەرکەوت، ڕێژیم باوەڕی بە چارەسەری ئاشتیانەی “کێشە”ی کورد نیە.
لە گەڵ ئەوەیکە حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی سیاسیی خەڵکی کوردستان و لە هەمووان زیاتر دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو هیچ گومانێکیان لە ماهییەتی شەڕخوازانە و دژی گەلیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوو، بەڵام دیسانیش “وتوێژ” وەک پڕنسیپێکی سەردەمیانەی خەبات سەیری دەکرا و لە ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، :”وتوێژ بە شێوەیەک لە خەبات” خوێدنەوەی بۆ دەکرا. بۆیە لەم پێوەمندییەدا شەهید دوکتور قاسملوو دەڵێ:
“لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامیدا هیچکام لە داخوازییە بنەڕەتییەکانی ئێمە دەستەبەر نابن. بەڵام حیزبی دێموکرات وەک نوێنەری زۆربەی خەڵکی کوردستان هەر کات بە پێویستی بزانێ، حەقی خۆیەتی لە پێناوی گەیشتن بەداخوازییەکانی گەلی کورد لە گەڵ ئەم ڕێژیم یا ئەو ڕێژیمدا وتوێژ بکات. چونکی وەک بنەمایەک ئێمە وتوێژ بە شێوەیەک لە خەبات دەزانین.”
پێداگریی لە سەر ئەسڵێ “وتوێژ” لە حیزبی دێموکراتی کوردستاندا کە هەر وەک لە ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندیی بۆ کۆنگرەی شازدەدا بە دروستی ئاماژەی پێ کراوە – ” لە نێو کۆمەڵگەی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە نێو ڕیزەکانی حیزبی ئێمەشدا بیروڕای جیاوازی لەسەرە” – بەڵام بەستراوەییەکی ماهەوی بە پێناسەی “ئاشتیخوازانە”بوونی خەباتی نەتەوایەتیی نەتەوەی کوردەوە هەیە. لە لایەکی دیکەشەوە وڵامێکی لۆژیکی و سیاسیی بزووتنەوەی خەڵکی کوردستانە بە خوێندنەوەی پڕ لە “غەرەز”ی دەسەڵاتە ناوەندگەراکانی تاران لە خەباتی مافخوازانەی کوردستان. ڕێژیمەکانی دوژمن بە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان هەمیشە هەوڵیان داوە لە ژێر هژموونیی “ڕوانینی ئەمنیەتی”ی خۆیان بۆ “کورد و کوردستان”، ماهییەتی خەباتی ڕەوای نەتەوایەتیی کورد بە شەڕاژۆ، تێرۆریستی و دژەشۆڕش و… ناوزەد بکەن. بۆیە هەڵکردنی ئاڵای “وتوێژ” لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە بەرانبەر بە ئەقڵییەت و تێفکرینە دژیگەلییەکانی تاران، نەتەنیا بە مانای “سازش” لەسەر داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و “دابەزاندنی” ئاستی داخوازییەکان و “تەسلیمتەڵەبی” نیە، بەڵکوو هەڵوێستەکردنێکی سیاسییە بەرانبەر بە گوتاری “شەڕەخوازی” و تێفکرینی دژیگەلیانە.
هەرچەند باوەڕمەندبوون و پێداگری لە سەر ئەم “ڕێباز”ە بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد قورسترین و قەرەبوونەکراوەترین تێچووی لێ کەوتۆتەوە و، لێهاتووترین ڕێبەر، شەهید دوکتور قاسملوومان هەر لەم پێناوە و هەر لەم رێبازە و هەر لە سەر مێزی “وتوێژ” لە دەست دا، بەڵام دیسانیش حیزبی دێموکرات لەو باوەڕەدایە کە، ” دەگەڵ ئەوەی حاشای لێ ناکرێ کە ڕێژیم پێش هەموو شتێک – لە پێوەندی لە گەڵ داوای وتوێژ لە گەڵ ئێمە – بەدوای زەربەوەشاندن لە حیزب و کێشەنانەوە لە نێو حیزبەکانی رۆژهەڵات و ئەو جۆرە ئامانجە دژی گەلیانەدا دەگەڕێ، وەک پڕنسیپ و شێوازێک لە خەبات، نابێ وتوێژ و دانووستان رەت بکەینەوە و هەر لەو کاتەدا دەبێ وشیاری نەخشە و پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی بین”.

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist