دایکی یەکێک لە کادرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەوالێک کە لە مەهابادەوە بە دەستمان گەیشتووە ، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲٥ی جۆزەردان دایە زەینەب ئەلیاسی دایکی هاوڕێی پێشمەرگە رەحمان سەلیمی کادری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە گوندی سەوزی ناوچەی چۆمی مەجید خانی شاری مەهاباد دوای ماوەیەک بەبەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شیاوی باسە کاک ڕەحمان سەلیمی کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان ، سکرتێری گشتیی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کوردە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە سەرجەم کەسوکاری تێکۆشەرانی دێموکرات و سەرجەم دایکانی چاوەڕێ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکێش بە بنەماڵەی خاتوو زەینەب ئەلیاسی ، بەتایبەتی کاک ڕەحمان سەلیمی دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.