ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، مەلا سەید عومەر حسەینی، مامۆستا و پێشنوێژێ گوندی ئایچی لە ناوچەی گەورکی سەقز کۆچی دوایی کرد. مامۆستا کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و گەل دۆست بوو و یەکێک لەو کەسایەتیانە بوو کە کاتی خۆی لە گەل چەند مامۆستای ئایینی دیداری لەگەڵ شەھید دوکتور قاسملوو کردووە، باس و ڕاوێژیان لە گەڵ کردوە و لە هەموو شوێنێک پشتیوانی لە داخوازیەکانی گەلی کورد کردوە. مامۆستا لە سەر تەحویلدانەوەی تێکۆشەرانی دێموکرات لە لایەن بزوتنەوەی ئیسلامی ھەڵوێستێ جوامێرانەی نواندوە و ئەو کردەوە خائینانەی مەحکووم کردووە.
لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی سەقز و بە تایبەتی گوندی ئایچی و بنەماڵە و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.