سەرەڕای تێپەڕینی ساڵێك بەسەر دەستبەسەركرانی چالاکێکی كوردو گواستنەوەی بۆ زیندانی ورمێ، بەڵام تا ئێستاش چارەنووس ئهو بە ناڕوونی ماوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیووز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “عەبدوڵڵا ئەموویی میلان” که ساڵیک زیاتره له زیندانه، داوای لە كاربەدەستانی زیندانی ورمێ كردووە تا بە پەروەندەكەی ڕابگەنو كۆتایی بە ڕاگرتنی ئهو له چاوهڕوانیو بلاتهکلیفی بێنن، بەڵام له وهڵامدا پێێان ڕاگەیاندووە كە ئێستاش كاتی دادگاییکردنهکهی نەهاتووە.
عەبدوڵڵا ئەموویی میلان چالاکێکی خەڵكی شاری ماكۆیە كە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوكاریکردنی یهکێک لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامیی ئێران گیرا. ئهو بۆ ماوەی 2 مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ خرایه ژێر لێكۆڵینەوەو ئەشكەنجە و ئازارێكی زۆرو، پاشان ڕاپێچی زیندانی ورمێ كرا؛ بەڵام ئێستا پاش تێپەڕینی نزیكەی ساڵێك، چارەنووسی ناڕوونە.
شایانی باسه لەم ماوەیەدا ناوبراو تەنیا دوو جار ئیزنی دراوتێ بۆ چهند ساتێک چاوی به بنهماڵهکهی بکهوێ.