كاربەدەستانی نیزامیی ئا‌مریكا دەڵێن، هێزەكانی داعش چەكی شیمیاییان لە بەر دەست دایەو لە شەڕ لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا كەڵكیان لە گازی شیمیایی خەردەل وەرگرتووە.
كاربەدەستانی ئامریكایی، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئەم ڕاپۆرتە دەڵێن زۆر بە وردی تاوتوێی تەواوی ئەم بابەتانەیان كردووە كە پێوەندییان بە ئەگەری بەكارهێنانی ئەم گازە لە لایەن گرووپی داعشەوە هەیه.
بەپێی ڕاپۆرتێك كە لە لایەن “وال ئێستریت ژورنال” بڵاو كراوەتەوە، هێزەكانی داعش، لە سەردەمێكدا كە ڕێژیمی ئەسەد لە ژێر فشاری كۆمەڵگای جیهانیدا چەكی شیمیای خۆی بە مەبەستی لەنێوبردن ڕادەستی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرد، توانییان بڕێكی بەرچاو لەم چەكە شیمیاییە بڕفێننو ئێستا له دژی دژبه‌رانیان به‌کاریان دێنن.
هێزی پێشمەرگە دەڵێ بەڵگەی پێویستیان بۆ سەلماندنی بەكارهێنانی گازی شیمیایی لەلایەن داعشەوە لە عێراق‌و سووریە لە بەردەستدا هەیەو ئەم بەڵگانەیان بۆ ڕاگەیەنەكانیش ناردووە.
ڕێژیمی به‌شار ئەسەد ساڵی ٨٢ بە هێرشی شیمیایی بۆ دەوروبەری دەمێشق تاوانبار كرا‌و، كۆمەڵگای جیهانیش ئەم بڕیاره‌ی به‌شار ئەسەدی مەحكووم كرد، دواتر کاتێک فشاره‌کان بۆ سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د زیادیان کرد، ئه‌و له پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌موو پاشکه‌وتی چه‌کی شیمیاییه‌که‌ی ڕاده‌ستی شوڕای ئه‌منیه‌ت کرد.
شایانی باسه له ئێستادا شوورای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لێكۆڵینەوە لەسه‌ر چۆنیه‌تیی بەكارهێنانی ئەم چەكە شیمیاییە لە سووریە بكا.