بە پێی هەواڵێک کە لە بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، ئێوارەی ڕۆژی ٥ شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی خاتوو ئامێنە عەلیزادە دایکی شەهید برایم شوجاعی ناسراو بە “شەماڵ” خەڵکی ئاوایی شیلاناوێی بۆکان پاش تەمەنێک ژیان بە خۆڕاگری ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
جێیوەبیر هێنانەوەیە کە شەهید شەماڵ کادری بەوەجی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ٦٥ هەتاوی لە شەڕێکی ئازایانە لەگەڵ بەکرێگیراوانی سپای تاریکی جوامێرانە دەروشایەوەو گیانی پاکی پێشکەش بە کوردستان کرد.
پاش شەهید بوونی هاوڕێ شەماڵ شوجاعی کورێکی دیکەی دایە ئامێنە بەناوی کەریم شوجاعی چەکی برا پێشمەرگەکەی لە شان کرد و درێژەی بە ڕێباز و ئامانجی شەهیدان دا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی بەرێزی خاتوو ئامێنە عەلیزادە ، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.