چۆمی “که‌ڵوێ”ی سەردەشت، دیسانه‌که‌ش له ڕووداوێکی دڵته‌زێندا لاوێکی کرده قوربانیی شه‌پۆله‌کانی.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، که‌سێکی خەڵكی شاری سەردەشت كە بۆ مەلە كردن چوبووه سه‌ر چۆمی “که‌ڵوێ”، به‌هۆی خوڕێن بوونی چۆمه‌که‌و شاره‌زا نه‌بوون له مه‌له خنکا.
ئەم كەسه لاوێکی تەمەن ٣٦ساڵەی خەڵكی سه‌رده‌شت بووه كە لە چۆمی که‌ڵوێ لە نزیك ئاوایی نیسكاوێ خنكاوە.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ناوه‌نده‌ی هه‌واڵی کوردستان‌و کورد گه‌یشتوون، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 6 كەس لە چۆمی کهڵوێو ئاوهەڵدێری شەڵماشی شاری سه‌رده‌شت خنکاون.