بەڕێوەبەران و چالاکانی کەمپەینی پاڵپشتی کردن لە زارا محەممەدی کە زیاتر لە دوو حەوتەیە دەسبەسەرکراوە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک باسیان لەوە کردوە کە بە هۆی گوشار و هەڕەشەکانی ناوەندە ئەمنییەکان چالاکی ئەو کەمپەینەیان ڕاگرتووە.
لە بەشێک بەیاننامەی کەمپەینی “ئیستا کچێک نیشتمانمە” هاتووە کە له لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رانی که‌مپه‌ینی “پاڵپشتی له زارا محه‌مه‌دی”، ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که چه‌ند ڕۆژه به‌ڕێوەبه‌رانی ئه‌م که‌مپه‌ینه به توندی له ژێر گوشاری لایه‌نه ئه‌منییه‌کانه، به شێوه‌یەک کە چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه له هاوڕێیانمان کراوه. به‌ڵام ئه‌و گوشارانه نه‌بووه هۆی ده‌ستڕاگرتنی ئێمه، چونکه ئه‌م کاره‌مان پێ ڕه‌وایه و به مه‌ده‌نیانه‌ترین شێوه چالاکیمان کردووه.
لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پاڵپشتی کردن لە زارا محەممەدی هاتووە “زۆر جێگای شه‌رمه که وڵاتێک به هه‌ککردنی به‌ڕێەوبه‌رانی که‌مپه‌ینێکی ته‌واو مه‌ده‌نی و ڕه‌وا، بیەوێت داوای خه‌ڵکێکی مافخواز سه‌رکوت بکات. داوای خه‌ڵکی کوردستان، ئازادیی مامۆستایەکی خۆبه‌خشە که دوور بووه له هه‌ر تاوانێک.
شیاوی باسە پاش سێ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی زارا محەممەدی و ناڕوونی چارەنووسی ئەو کچە چالاکە، بەشێک چالاکانی مەدەنیی کورد لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ ئازاد کردنی زارا محەممەدی کەمپەینێکیان پێک‌هێنا و زیاتر لە ٧٠٠٠ کەس بە نووسینی ناوی خۆیان لە زارا محەممەدی پشتیوانی‌یان کرد.
جێی‌وبیر هێنانەوەی زارا محەممەدی مامۆستای فێرگەی زمانی کورد و ئەندامی ئەنجوومەنی نۆژینی سنە ١٨ رۆژی دەسبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە.