برای یەکێک لە شەهیدانی سوورخەلاتی گەلەکەمان، لە ناوچەی بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە بانەوە بە دەستمان گەیشتووە، حسێن ڕەحیمی برای شەهید عەبدوڵڵای ڕەحیمی خەڵکی ئاوایی شوێی بانە رۆژی ١٨ی جۆزەردان لە تەمەنی ٧٥ی ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
بە گوتی ناسیاوانی ناوبراو تا دوا هەناسەی ژیانی بە ڕێباز و ئامانجی شەهیدان وەفادار مایەوە.
جێیوبیرهێنانەوەیە شەهید عەبدوڵڵا ڕەحیمی پیشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ٦٤ی هەتاوی پەیوەست بوو بە کاروانی نەمرانەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە کەسوکاری سەرجەم شەهیدانی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی کاک حەسەن ڕەحیمی دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.