کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “دانیال عەزیزی”، خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، رۆژی هەینی ١٧ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی لە بەرزاییەکانی “کانی زەرد”، لە ناوچەی ڕەبەتی سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی پەڕی و ئێستاش لە نەخۆشخانەی سەردەشت لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون و بریندار بوون لە ٤٠ کەس تێپەڕیوەو. هەروەها پارەکەش 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکان بە هۆکاری سروشتیی وەک ڕەقهەڵاتن لە سەرما و هۆکاری ناسروشتیی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرابوون و بریندار بوون.
بەپێی ئامار و زانیارییەکان،زیاتر لە ٦ میلیۆن هێکتار لە خاکی ئێران ئالوودە به مینە و زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە سەرانسەری ئێراندا بوونی هەیە، کە لەم نێوانەدا، پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنه و ورمێ، بەشی زۆری مینەکانی ئێرانی لەخۆوە گرتووە.