دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا.
وەک لە ڕاگەیەندراوی سکرتارییەتی کۆمەڵەدا هاتووە، ئەم ڕووداوە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 17ی جۆزەردان لە نیزیک گوندی بێتواتە لە باشووری کوردستان ڕووی داوە و دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە بە ناوەکانی فەرهاد (زێئووس) وەکێڵی و “لیمۆ کەریمی” گیانیان لەدەست داوە و، دوو پێشمەرگەش بریندار بوون کە ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزشکیدان.
لە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕا بەبۆنەی گیانلەدەستدانی ئەم دوو پێشمەرگەیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاریان، بە تایبەت هاوڕێیانمان لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکە خەمیان دەزانین.