• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تڕامپ: ئیحتیمالی ڕوودانی شەڕی سەربازیی لەگەڵ ئێران هەیە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/06/06
جۆری بابەت: جیهان

تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەی کە وتووێژ بۆ چارەسەری کێشەکان لە گەڵ ئێران بە باشتر دەزانم، بەڵام ئیحتیمالی ڕوودانی شەڕی ئیران و ئەمریکا هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بڵاویکردەوە کە دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ( ئای تی ڤی) رایگەیاندووە کە دەمهەوێ کێشەکان لە ڕێگای وتووێژەوە لەگەڵ ئێران چارەسەر بکەم، بەڵام ئەگەر نەکرا ئیحتیمالی ڕوودانی شەڕی ئێران و ئەمریکا هەیە.
دۆناڵد تڕامپ دوای ئەوەی کە بوو بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەر وەک پێش هەڵبژاردن ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر ببێتە سەرۆک کۆمار، لە ڕێککەوتنی بەرجام دێتە دەرەوە. دوای ئەوەی کە ناوبراو بوو بە سەرۆک کۆمار، ساڵێک بەر لە ئێستا یەکلایەنە لە ڕێککەوتننامەی بەرجام هاتەدەر و خوازیاری ڕێککەوتنێکی دیکەیە لە گەڵ ئێران کە بۆ ئەو ڕێککەوتنە ١٢ خاڵی دیاریکردووە.
تڕامپ دوای هاتنەدەر لە بەرجام و دیاریکردنی ١٢ خاڵ بۆ کۆماری ئیسلامی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی دیکە، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئاخوندی وەک گەورەترین و دەسەڵاتدارترین هێزی سەربازیی ئێران وەک سپایەکی تێرۆریست ناسی و دوابەدوای ئەو بڕیارە گەمارۆی نەوتی و بانکی خستە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران. لەگەڵ دەسپێکی گەمارۆ نەوتییەکان، کۆماری ئیسلامیی هەڕەشەی داخستنی گەرووی هۆرمزی کرد و ئەو لێدوانەش بوو بە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا گەورەترین کەشتی فڕۆکە هەڵگری سەربازیی و چەند فڕۆکەیەکی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکا و ئەو هەنگاوەی ئەمریکاش بوو بە هۆی ئەوەی کە ئەگەری هەیە شەڕێکی دیکە لە ناوچەکەدا لە نێوان ئێران و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕووبدا.
لەگەڵ ئەوەی کە کاربەدەستانی ئەمریکایی لە پشت کەشتی و فڕۆکە شەڕکەرەکانیانەوە داوای وتووێژ لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم کە شەڕ بەردەرگای پێگرتوون، هەر خەریکی هەڕەشە و فڕوفیشاڵن و هەر جۆرە وتووێژێک لە گەڵ ئەمریکا ڕەتدەکەنەوە و لە ئاخیرین لێدوانیدا وەزیری دەرەوەی ڕێژیم ڕایگەیاند کە هەتا گەمارۆکان لەسەر ئێران وەلانەنرێن وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا ناکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران حەوتووی رابردوو ڕایگەیاند کە بێ شەرت ئامادەن وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بکەن بەڵام تا ئێستا کاربەدەستانی ڕێژیم ملیان بۆ وتووێژ نەداوە.
لەگەڵ ئەوەی کە زۆر کەس لەسەر ئەو باوەرەن کە ئیحتیماڵی هەڵایسانی شەڕێکی دیکە لە ناوچەکەدا نزیکە، هەر لەو کاتەدا سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ڕوودانی شەر بە دوور نازانێ و بێگومان ئەم قسانەش دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبەن و هیچ دوور نییە شەڕێکی دیکە لە ناوچەکەدا ساز نەبێ کە بێگومان دەبێتە تێداچوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ماوەی چل ساڵە خەریکی ئاژاوەگێری و پەرەوەردە و ڕاهێنانی گرووپ و میلیشیای تێرۆریستییە لە ناوچەکەدا و بە دەستێوەردانەکانی لە وڵاتانی ناوچەکە، ڕێژیمەکەی تووشی داوێک کردووە کە دەرباز بوونی زەحمەتە.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist