• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سی ساڵ بەسەر دەسەڵاتی ڕەشی عەلی خامنەییدا تێپەڕی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/06/05
جۆری بابەت: ئێران

سی ساڵ بەر لە ئێستا، دوای مردنی خومەینی عەلی خامنەیی بەشێوەی کاتی لە لایەن ڕەفسەنجانی و مەجلیسی خوبرەگان لە جێی خومەینی دانرا و بوو بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
عەلی خامنەیی ئەو دیکتاتۆرەی کە سی ساڵ بەر لە ئێستا گەیشتە لووتکەی دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ ئەوەی کە بەپێی ئەو کورتە ڤیدیۆیەی ساڵی ڕابردوو بڵاو کرایەوە، بۆ ماوەی کاتی بە ڕێبەر دیاریکرا، بەڵام دوای سی ساڵ تا ئێستاش هەر دەسەڵات بەدەستی یەکەمی ڕێژیمە و بۆتە یەکێک لە دیکتاتۆرە خوێنڕێژەکانی جیهان.
عەلی خامنەیی دوای سی ساڵ لە دەسەڵات تا ئێستاش نەک هەر نەیتوانی خزمەتێک بە ئێران و گەلانی ئێران بکا، بەڵکوو لە ژێر ڕێبەرایەتی شەڕخوازانەی ئەو ئاخوندە کۆنەپەرەستەدا ئێران و دۆخی ژیانی خەڵکی ئێران لەوپەڕی خراپی و نالەباری دایە.
لە ماوەی ئەو سی ساڵەدا خامنەیی هەر درێژەدەری ڕێگەی خومەینییە و ئەویش هەر لە سەر ڕاسپاردە و ڕێنوێنییەکانی ناوبراو، لەسەر قوتی خەڵک و بە سامانی خەڵکی ئێران هەر خەریکی هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامییە و لەو ڕێگایەدا باجێکی زۆری داوە، بەڵام لەگەڵ هەر هەنگاوێکی ئاژاوەگێڕانەی، ئێرانی هەنگاوێک بەرەو دواوە گەڕاندۆتەوە و نەک هەر ڕێگر بووە لە پێشکەوتنی ئێران و خەڵکی ئێران، بەڵکوو بە سیاسەتی کۆنەپەرەستانەی خۆی ویستوویەتی خەڵک هەر لە دواکەوتووییدا ڕابگرێ.
سیاسەتی ئاژاوەگێڕانەی ڕێژیمی ئاخوندی بە ڕێبەرایەتی عەلی خامنەیی بۆتە هۆی ئەوەی کە پاسپۆرتی ئێرانی و خەڵکی ئێران لە هەموو شوێنێک بە چاوی گومانەوە سەیریان بکرێ، لە هەر شوێنیک کە تێرۆر ڕوو دەدا، ناوی کۆماری ئیسلامی لە لیستی یەکەمی گومانلێکراواندایە، لە نێو بیرورای گشتیی جیهانیی دەوڵەتەکەی نەک هەر بە تێرۆریست بەڵكوو بە ماکەی تێرۆر و پشتیوانی ئەسڵی تێرۆریزم ناسراوە. ڕێژیمەکەی عەلی خامنەیی بۆتە سەرچاوەی شەڕ و ئاژاوە لە وڵاتانی جیهان و بەشێوەیەک ڕیسوا بووە کە هیچ لایەنێک باوەڕ بە قسە و قەول و بەڵینەکانی کاربەدەستەکانی ناکا.
عەلی خامنەیی لەگەڵ ئەوەی کە لەنێو بیرو ڕای گشتی جیهانی وەک کەسێکی دیکتاتۆر و تێرۆریست سەیری دەکرێ، لە نێو بیروڕای گشتیی ئێرانیشدا کەسێکی بێزراوە و بۆتە جێی نەفرەتی گەلانی ئێران. خەڵکی ئێران لە ژێر ڕێبەریی ڕێژیمەکەی عەلی خامنەیی دا تووشی سەدان بەدبەختی و نەهامەتی بووە، هەژاری و برسیەتی هەموو وڵاتی گرتۆتەوە، بەندیخانەکان پڕن لە کەسانی ڕۆشنبیر و ئازادیخواز و گەمارۆ یەک لە دوای یەکەکان بۆ سەر ئێران ئاکامی سیاسەتی هەڵە و ئاژاوە گێڕانەی ئەو ڕێبەرە پیرە کۆنەپەرەستەن کە بەرۆک و داوێنی خەڵکی ئێرانی گرتۆتەوە.
دیاری خامنەیی بۆ گەلانی ئێران بێجگە لە سەرکوت، کوشتن و بەکوشتدانی ڕۆڵەکانی خەڵکی ئێران، سێدارە و ئێعدام، هەڵاواردن، داپڵۆسین و پێشێلکردنی مافە ئینسانییەکان هیچی تر نەبووە و تەنانەت ڕەحمی بە هاوبیرەکانی خۆسی نەکرد و بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی ئەوانیشی خستە بەندیخانە یا لە دەسەڵات و سیاسەت پەراوێزی خستوون.
ئێستاش دوای سی ساڵ عەلی خامنەیی درێژە بە دەسەڵاتی سەرکوتکەرانەی خۆی دەدا و سپایەکی تێرۆریستی بۆ سەرکوتی گەلانی ئێران و ئاژاوە و تێرۆر لە جیهاندا پێکهێناوە و خۆی ڕیژیمەکەی بوونەتە یەکێک لە قێزەونترین ڕێبەر و ڕێژیمەکانی جیهان و تەنیا ڕێگای نەجات و ڕزگاریی خەڵکی ئێران نەمانی ئەو دیکتاتۆرە و ڕێژیمە خوێنڕێژەکەیەتی کە ماوەی چل ساڵە بەسەرکوت و کوشتن درێژە بە دەسەڵات دەدەن.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist